عێراق، حەوت كەس بە نەخۆشییەك گیانیان لەدەستدا



وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایدەگەیەنێت،لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، حەوت حاڵەتی گیان لەدەستدان بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی تۆمار كراوە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاند:”وەزارتەكەیان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ٢٣ حاڵەتی تووشبوون و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی تۆماركردووە”.

بە وتەی سەیف بەدر” لەمساڵدا، زۆرترین ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون و گیانلەدەدستدان بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی لە پارێزگای زیقار تۆماركراوە و رایگەیاندووە “لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ١٠ حاڵەتی تووشبوون و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی لە پارێزگای زیقار تۆماركراوە”.

لە 31ی ئایاری 2022، وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆماركردنی 100 حاڵەتی تووشبوون و 20 حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە پەتای خوێنەربوونی ڤایرۆسیی راگەیاندبوو.

لە 26ی تەمموزی ساڵی 2021، وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی ڕاگەیاند.

پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی، پەتایەكە لەڕێگای ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و دواتر لە مرۆڤێكەوە بۆ مرۆڤێكی تر دەگوازرێتەوە.

حكومەتی هەرێم ڕۆژێكی وەك پشووی فەرمی ڕاگەیاند
پێشت حكومەتی هەرێم ڕۆژێكی وەك پشووی فەرمی ڕاگەیاند
بەهۆی تەقینەوەی مین کەسێک برینداربوو
دواتر بەهۆی تەقینەوەی مین کەسێک برینداربوو
ەیوەندیدار