حكومەتی هەرێم ڕۆژێكی وەك پشووی فەرمی ڕاگەیاند



دوو شەممەی داهاتوو لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە وەك پشووی قەرمی ڕادەگەیەنرێت و دەوام لە دامودەزگاكاندا ڕادەگیرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن فەرمانگەی میدیا و ڕاگەیاندنی حكومەتی هەرێمی كورستانەوە بڵاوكرایەوە”ڕۆژی دووشەممە كە دەكاتە ڕێكەوتی یەكەمی مانگی ئایار، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی كرێكار، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەت پشووی فەرمی دەبێت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”ئەم پشووە لە ساڵنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا جێگیركراوە”.

كارەبای سلێمانی هەلی كار ڕادەگەیەنێت
پێشت كارەبای سلێمانی هەلی كار ڕادەگەیەنێت
عێراق، حەوت كەس بە نەخۆشییەك گیانیان لەدەستدا
دواتر عێراق، حەوت كەس بە نەخۆشییەك گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار