بەهۆی تەقینەوەی مین کەسێک برینداربوو



لە گوندی گەڵاڵەی ناوچەی شینکایەتی کەسێک بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە، تەمەنی سەرو ٦٠ ساڵە.

کامەران حەسەن، قائیمقامی ماوەت لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دانیشتوویەتی گوندی گەڵاڵەی ناوچەی شینکایەتی لە سنوری شارۆچکەی ماوەت بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە.

ئەو هاووڵاتییە ناوی (سەعید مەحمود شەریفە) تەمەنی سەرو ٦٠ ساڵە.

هاوکات دوێنێ لە شارۆچکەی پێنجوێن بەهۆی ڕووداوێکی هاوشێوە کەسێک گیانی لەدەستدا.

عێراق، حەوت كەس بە نەخۆشییەك گیانیان لەدەستدا
پێشت عێراق، حەوت كەس بە نەخۆشییەك گیانیان لەدەستدا
تۆ چەند لە داهاتەكەت دەدەیت بە خواردنی ڕێستۆرانت؟
دواتر تۆ چەند لە داهاتەكەت دەدەیت بە خواردنی ڕێستۆرانت؟
پەیوەندیدار