ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

توركیاش تۆمەتبار دەكات
یەكێتی: بەرەی توركمانی لە كەركوك میلیشیای چەكداریی پێكهێناوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
شوان داودی پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق، ئاماژەی بە پێكهێنانی ملیشیای چەكدار دەكات لە شاری كەركوك لەلایەن بەرەی توركمانی و پێیوایە لەو هەوڵەدا توركیا یارمەتی توركمانەكان دەدات.

شوان داودی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (خەڵك) رايگەیاند: “بەرەی توركمانی هێزێكی سەربازیی (میلیشیا)ی پێكهێناوە كە ژمارەكەی زیاترە لە 500 كەس، و لەلایەن ئەفسەرانی توركیا و لەنێو خاكی توركیادا مەشقییان پێكراوە، ئەو هێزەش بەپێی زانیارییەكانی ئەوان، دوو ساڵ لەمەوبەر دروستكراوە، بە بیانووی پاسەوانی لە بارەگاكانی بەرەی توركمانی، موچەكانیشیان مەزەندە دەكرێت لەنێوان 400 بۆ 700 دۆلاردا بێت”.

شوان داودی دەڵێت:”ئەو هێزە لەلایەن توركیاوە پڕچەككراوە و لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر لەگەڵ ئەفسەرە توركەكان رەوانە كراون، ئەرشەد ساڵی سەرۆكی بەرەی توركمانی و حەسەن تۆرانی جێگریشی ئامادەی مەشقی ئەو هێزە بوون”.

بە وتەی پەرلەمانتارەكەی یەكێتی”یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە بەڵگەی سەلمێنەر،حكومەتی عیراق و دەزگاكانی هەواڵگری فیدراڵی ئاگاداركردووە، ئەو هێزانە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتی عیراقی كاردەكەن و چەكی بێ‌ مۆڵەتییان هەڵگرتووە”.

شوان داودی باسی لەو هەوڵانەش كرد كە بەرەی توركمانی بە هەماهەنگی توركیا دەیانخاتەگەڕ، تا ئەو هێزە بخرێتە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی، وێڕای رۆڵی هێزەكە لە لەقكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگای كەركوك، داوایشی لە حكومەتی فیدراڵ كرد”سنورێك بۆ دەستوەردانی توركیا لە عیراقدا دابنرێت كە تائێستا بە قوڵایی زیاتر لە 40 كیلۆمەتر هاتۆتە نێو خاكی عیراق و هەوڵی دروستكردنی میلیشیای تایبەت بە وڵاتەكەی دەدات، تا ئەجێندا و پیلانەكانی خۆی لە كەركوكدا بەئەنجام بگەیەنێت”.

کوردستان

مەسعود بارزانی بەشێوەیەكی جیاواز یادی ریفراندۆم دەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سێیەم ساڵیادی ریفراندۆمدا ڕایگەیاند “خۆناچەمێنین”.

ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلولی 2020، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێی توێتێكەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) و لە یادی سێ ساڵەی ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە.

پەیامەكەی بارزانی لە مساڵدا بەبۆنەی تێپەڕینی سێ‌ ساڵ بەسەر پرۆسەكەدا جیاوازبوو، چونكە تەنیا بو وشەی “خۆناچەمێنین” یادەكەی كردەوە.

سێ ساڵ لەمەوبەر لە هەرێمی كوردستان، بە پشتیوانی زۆربەی هەرە زۆری هێزە كوردستانییەكان پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدرا و ڕێژەی 92.7%ی بەشداربوانیش بە “بەڵێ‌” دەنگیاندا بۆ سەربەخۆیی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ ساڵیادی ریفراندۆمە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سێ‌ ساڵ لەمەوبەر پرۆسەی ڕاپرسی یان ریفراندۆم لەسەر جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان لە عیراق و دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان ئەنجامدرا كە بووە خاڵێكی وەرچەرخان لە مێژووی كورد،  بە بۆچوونی زۆرێكیش پرۆسەكە لە ئایندەی میللەتی كورددا وەك هەنگاوێكی ئەرێنی دەمێنێتەوە.

ریفراندۆم لە 25ی ئەیلولی 2017 ئەنجامدرا و زۆربەی هێزە سیاسییەكانی كوردستان پاڵپشت و پشتیوانی پرۆسەكە بوون، گەلی كوردیش لە دەنگدانەكەدا بە ڕێژی زیاتر 90% دەنگی بە “بەڵێ”دا بۆ سەربەخۆیی كوردستان و دروستكردنی دەوڵەتی كوردی.

هەرچەندە پرۆسەكە ئامانجی خوازراوی خۆی نەهێنایەدی و دواتر هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێوە گوشارێكی زۆری خرایەسەر، بەڵام بەپێی لێكدانەوەی زۆرێك لە شرۆڤەكاران، هەنگاوەكە قۆناغێكی مێژوويی تری بۆ گەلی كورد هێنایەپێش و كورد جارێكی تر خواستی خۆی بۆ سەربەخۆی و دەوڵەتی سەربەخۆ، بەگوێی جیهاندادا.

ریفراندۆم دەنگی گەلی كورد بوو بۆ سەربەخۆی و ناكرێت بەرگی حزبایەتی و كەسێتییە دیاركراوەكانی بەبەردا بكرێت، جوڵە و بزاوتنێكی تری كوردانەش بوو بەرەو ئەو ئامانجەی كە دەبێت ڕۆژێك لەڕۆژان بێتەدی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. لە هەولێر كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی كریستاڵ دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، هێزەكانیان ئاگاداركرانەوە لەوەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (مارسیدس) بۆ ماوەیەكی زۆر لە شەقامی كۆیە وەستاوە، دوای گەیشتنی پۆلیس دەركەوت كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە هۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە بێ هۆش بووە.

پۆلیسی هەولێر ڕوونیشیكردووەتەوە، تۆمەتبارەكە ناوی (هـ.ن.ر)ە، بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری لە جۆری (كریستاڵ) و حەب و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەقۆ پێبووە.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشیخستووەتەڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە و بەپێی ماددەی (١٤)ی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان