فلۆسی، بە فەرمی بووە بەتەمەنترین پشیلە لە جیهاندا



پێگەی گینس ڕیکۆرد ڕایگەیاند؛ فلۆسی، کە سەرەتا لەگەڵ پشیلەکانی دیکە لەسەر شەقامەکان دەژیا و دواتر لەلایەن چەند کەسێکەوە خاوەنداری کرا، ناوی وەک بەتەمەنترین پشیلەی سەر شەقام چووە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان.

 

ئەم پشیلەیە،لە باشووری ڕۆژهەڵاتی لەندەن دەژی، بەناوی فلۆسیی، وەک بەتەمەنترین پشیلە لە جیهاندا تۆمارکراوە.

 

تۆماری گینس پشتڕاستیکردوەتەوە کە پشیلە تەمەن ٢٦ ساڵەکە بەتەمەنترین پشیلەیە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی بی بی سی، ڤیکی گرین، کە ئێستا خاوەنی ئەو ئاژەڵە ماڵییەیە ڕایگەیاندووە، فلۆسی “پشیلەیەکی سەرسوڕهێنەرە” دوای ئەوەی لە پەناگەی ئاژەڵە ماڵییەکانی تایبەت بە”پاراستنی پشیلە” هەڵیگرتووەتەوە ئێستا لە ماڵەکەی خۆیدا لەگەڵی دەژی.

 

ڤیکی ئاماژەی بەوەدا، فلۆسی کەڕ و بینینی لاوازە، بەڵام هێشتا سۆزدار و دڵخۆشە و ئاماژەی بەوەشکردووە، “من بە خەیاڵمدا نەدەهات کە ماڵەکەم لەگەڵ خاوەن ڕیکۆردێکی جیهانی هاوبەشی پێ دەکەم”.

 

تۆماری گینس ڕیکۆرد ڕایگەیاندووە، فلۆسی لەگەڵ پشیلەکانی دیکە لەسەر شەقامی تەنیشت نەخۆشخانەیەکی شاری مێرسیساید دەژیا، کاتێک دوو کرێکار بەزەیییان پێیادا هاتووەتەوە و هەریەکەیان پشیلەیەکیان هەڵگرتووەتەوە تا بەخێویان بکەن.

 

فلۆسی و ئەو کرێکارەی هەڵیگرتووەتەوە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ پێکەوە ژیاون تا سەروەختی کۆچی دوایی کرێکارەکە، دواتر پشیلەکە ڕووی لە ماڵی خوشکی کرێکارەکە کردووە و بۆ ماوەی ١٤ ساڵ لەگەڵیدا ژیاوە ئەویش تا مردنی بەهەمان شێوە بەخێوی کردووە، لە کۆتایشدا لەگەڵ خاتوو گرین ژیاوە، چونکە بە وتەی خۆی ئەزموونی چاودێریکردنی پشیلە گەورەکانی هەبووە.

ئەمڕۆ 101هەمین ساڵوەگەڕی لەدایكبوونی حەسەن زیرەكە
پێشت ئەمڕۆ 101هەمین ساڵوەگەڕی لەدایكبوونی حەسەن زیرەكە
ئەپڵ تویتەر لە ئایفۆندا دەسڕێتەوە
دواتر ئەپڵ تویتەر لە ئایفۆندا دەسڕێتەوە
ەیوەندیدار