ئەپڵ تویتەر لە ئایفۆندا دەسڕێتەوە


 

مشتومڕی ڕووداوەكانی نێو تۆڕی تویتەر لە دوای كڕینەوەی لەلایەن سەرمایەداری ئەمریكایی ئیلۆن مەسكەوە تادێت فراوانتر دەبێت، لەو چوارچێوەیەدا كۆمپانیای ئەپڵ هەڕەشەی سڕینەوەی ئەپڵەكەیشتنی تویتەر لە ئاپ ستۆری ئایفۆندا دەكات.

ئەپڵ ڕێكلامەكانی لە سۆشیاڵ میدیای تویتەر ڕاگرتووە، ئەمە مەسكی نیگەران كردووە، پەرەسەندنی لەنێوانیاندا دروستكردووە.

لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا ئەپڵ هەڕەشەی سڕینەوەی تویتەری لە مۆبایلەكانی ئایفۆن كردووە، مەسك دەڵێت “بەڵێ”.

لە ماوەی ڕابردووی ئەم مانگەدا ڤیل سشیلیر كاربەدەستێكی ئەپڵ هەستا بە سڕینەوەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، ئەمە هەرزوو پرسیاری لە سەر ئایندەی پەیوەندی تویتەر و ئەپڵ دروستكرد.

ئەپڵ بە بەهای نزیكەی 131.600 دۆلار ڕێكلامی لە تویتەر لەنێوان 10 بۆ 16ی نۆڤەمبەردا كردووە، ئەمەش دابەزیوە، چونكە لە ماوەی 16 بۆ 22ی ئۆكتۆبەر بە بەهای 220.800 دۆلار ڕێكلامی كردووە.

لە دوای كڕینەوەی تویتەر، بەشێك لە كۆمپانیا گەورەكانی ئەمریكا هەڕەشەی ڕاگیرانی ڕێكلامەكانیان لە سەكۆی تویتەر دەكەن.

فلۆسی، بە فەرمی بووە بەتەمەنترین پشیلە لە جیهاندا
پێشت فلۆسی، بە فەرمی بووە بەتەمەنترین پشیلە لە جیهاندا
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ھۆڵەندا كۆبووەوە
دواتر مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ھۆڵەندا كۆبووەوە
پەیوەندیدار