تۆمەتبارانی هێرشەكەی نەخۆشخانەی منداڵان دەستگیركران



 

بەتۆمەتی تەقەكردن لەنەخۆشخانەی منداڵان و برینداركردنی كارمەندێكی پۆلیس و كارمەندێكی نەخۆشخانەكە دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڵیانكوتابووە سەر نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی و كارمەندێكی پۆلیس و كارمەندێكی پرسگەی نەخۆشخانەكەیان بەفیشەك بریندار كردبوو.

باس لە ئەوە كراوە، دوای ئەوەی كاتژمێر ١٠:٣٠ خولەكی شەوی ڕابردوو دوو كەس كە لەژێر كاریگەری مادە كهولییەكاندا بوون و دەیانویست سەردانی منداڵێك لەنەخۆشخانەی منداڵان بكەن، بەڵام لەلایەن پۆلیسی نەخۆشخانەكەوە ڕێگرییان لێكراو ڕێنمایی كران كە وادەی سەردانیكردنی نەخۆش كۆتاییھاتووەو منداڵە نەخۆشەكە دایك و باوكی لەلایەو پێویست ناكات ئەوان بچنە لای، بەڵام كاتژمێر ١:٣٠ خولەك تۆمەتبارەكان دەگەڕێنەوە بۆ نەخۆشخانەكەو تەقە لەپۆلیسێك و كارمەندێكی پرسگەی نەخۆشخانەكە دەكەن و برینداریان دەكەن.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو تۆمەتباری سەرەكی كە تەقەی كردبوو دەستگیركراو ئەو كەسەی كە لەگەڵیدا بوو ھەڵات، توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارەكەی تریش دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران، (ش، خ، أ) لەدایكبووی ١٩٨٥ و (ئ، خ، م) لەدایكبووی ٢٠٠٣ بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٢٣٢ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، لەئێستادا ھەردوو برینداری ڕووداوەكە لەنەخۆشخانەن و چارەسەری پزیشكی وەردەگرن و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

 

May be an image of 2 people

 

گفتووگۆ لەسەر بوودجە دەستپێدەكات
پێشت گفتووگۆ لەسەر بوودجە دەستپێدەكات
پۆستی پارێزگاری كەركوك بە كورد نادرێتەوە
دواتر پۆستی پارێزگاری كەركوك بە كورد نادرێتەوە
ەیوەندیدار