گفتووگۆ لەسەر بوودجە دەستپێدەكات



تاكە ڕێگای دابینكردنی بوودجە و مووچەی هەرێمە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە دەست بە گفتووگۆكردن لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجە دەكرێت.

مستەفا كرعاوی بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە دەست بە گفتووگۆكردن لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجەوە دەكرێت، هەوڵی كەمكردنەوەی بوودجەی بەكاربردن و وەبەرهێنانی ناپێویست و كەمكردنەوەی قەرز دەدرێـت.

هیواشی خواست بە ئەو ڕێگایانە بتوانن كورتهێنانی بوودجەی ناسرووشتی كەمبكەنەوە، كە دەكرێت كێشەی ئابووری بۆ ئایندەی وڵات دروست بكات.

لای خۆیەوە جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دەنگدان لەسەر بوودجە دواناكەوێت و میوانداری تەواوی وەزیرەكان ناكرێت، ئەوەش كاتی دیاریكراو بۆ پەسەنكردنی بوودجە كەمدەكاتەوە.

ئاشكراشیكرد، سەرۆك وەزیران محەمەد سوودانی نەرمی زۆری بۆ لیژنەی دارایی نواندووە، ئامادەیی بۆ ناردنی تیمی وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانان بۆ بەشداری كۆبوونەوەكانی لیژنەی دارایی دەربڕیوە.

دەشڵێت: حكوومەت بوودجەی سێ ساڵی داناوە، ئەوەش پێویستی بە پێداچوونەوەی وردی ژمارەكان هەیە، تا هەڵە ڕوونەدات، ئەوەشی گرینگە دەبێت كورتهێنان كەمبكرێتەوە، بەتایبەت كە ساڵانی داهاتوو نرخی نەوت لەو ئاستەی ئێستایدا نامێنێتەوە و دادەبەزێت.

ئەو پرۆژەی بوودجەیه پەیوەستە بە ژیانی فەرمانبەران و تەواوی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوە، چونكە بەهۆی ڕاگیرانی هەناردەی نەوتەوە، تاكە سەرچاوەی داهاتی هەرێمی كوردستان بەغدایە كە بە پشت بەستن بەو بوودجەیە دوای پەسەندكردنی پشکی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە
پێشت ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە
تۆمەتبارانی هێرشەكەی نەخۆشخانەی منداڵان دەستگیركران
دواتر تۆمەتبارانی هێرشەكەی نەخۆشخانەی منداڵان دەستگیركران
ەیوەندیدار