هەنگاوی نۆێ بۆ كۆنترۆڵكردنی چەكی بێمۆڵەت دەگیرێتەبەر



وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە نوسراوی ژمارە ١٠٣٣٨ لە ٢٥/٤/٢٠٢٣، بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی چەك و دیاردەی چەكداری، لەڕێی چەند خاڵێكەوە داوای هاوكاری و هەماهەنگی لە پارت و هێزە سیاسییە مۆڵەتدراوەكانی كوردستان دەكات.

وەزیر ناوخۆ، لەو نووسراوەدا داوای لە هێز و لایەنە سیاسییەكان كردووە، كە میدیاكانیان بۆ هەڵمەتی هۆشیاری ئەندامانیان و هاووڵاتییان بخەنەگەڕ تا چەك لە ماڵەكان نەبێت و كەس چەكی بێ مۆڵەت هەڵنەگرێت.

وەزیر ناوخۆ داواشی كردووە، “هیچ حزبێك لە هیچ بۆنەیەكدا چەك وەكو دیاری نەبەخشێتە ئەندام و لایەنگرانی خۆی” و داواش كراوە، كە لە بارەگانیان كۆگا دروست بكەن تا پاسەوانی بارەگاكانیان لە دوای دەوام چەك نەبەنەوە ماڵەوە.

ئاماژەی بەوە كردووە، كە بەجێبەجێكردنی ئەم هەنگاوانە، زەمینەیەكی باشتر بۆ كۆمەڵگەی كوردستان بۆ كۆنترۆڵكردنی چەك و كەمكردنەوەی دیاردەی چەكداری دروست دەبێت، كە دواجار ئەمە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی دەرفەتی تاوان و توندوتیژی، ئەمەش بە قازانجی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان تەواو دەبێت.

ئەم ئێوارەیە عێراق ڕووبەڕووی بەڕازیل دەبێتەوە
پێشت ئەم ئێوارەیە عێراق ڕووبەڕووی بەڕازیل دەبێتەوە
توركیا: لە هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاڤا پاشەكشەناكەین
دواتر توركیا: لە هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاڤا پاشەكشەناكەین
ەیوەندیدار