ئەم ئێوارەیە عێراق ڕووبەڕووی بەڕازیل دەبێتەوە

  • 344 بینین


 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە یارییەکی دۆستانەدا لە كەمپی هەردوو تیپ لە ئیسپانیا، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەبێتەوە.

قەحتان مالیكی، ڕێکخەری ڕاگەیاندنی تیپی لاوانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “تیپی لاوان دوێنێ دوایین یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانی تەواوکرد، وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکەی ئەم ئێوارەیەی بەرامبەر بەڕازیل، تیپەکە هەوڵدەدات لەم یارییەدا ئاستێكی باش لەبەرامبەر یەکێک لەو تیپانەی پاڵێوراون بۆ نازناوی مۆندیال، پێشكەش بكات”.

بە وتەی قەحتان مالیكی”لە مەشقەکانی وێنێدا 27 یاریزان بەشدارییان كرد، لەکاتێکدا مستەفا کابیل بەهۆی پێکانێکی کەمەوە لە مەشقەكاندا ئامادەنەبوو، هەروەها ستافی ڕاهێنەرایەتیش پێیان باش بوو پشووی پێبدەن، تا پێکانەکەی خراپتر نەبێت و ڕەنگە لە یارییەكەی ئەمڕۆشدا بەشداری نەکات”.

یارییەکە کاتژمێر هەشتی ئێوارە بە كاتی بەغدا پایتەخت بەڕێوەدەچێت.

نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
پێشت نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
هەنگاوی نۆێ بۆ كۆنترۆڵكردنی چەكی بێمۆڵەت دەگیرێتەبەر
دواتر هەنگاوی نۆێ بۆ كۆنترۆڵكردنی چەكی بێمۆڵەت دەگیرێتەبەر
پەیوەندیدار