توركیا: لە هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاڤا پاشەكشەناكەین



 

مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا ڕەتیدەكاتەوە هێزەكانی وڵاتەكەی لە لە هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاڤا پاشەكشەبكات.

چاوش ئۆغڵۆ ڕایگەیاند:”كشانەوەی ئێمە لە باكووری عێراق و باكووری سوریا بە واتای ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانمانە دژ بە تیرۆر و نزیكبوونەوەی تیرۆریستانە لە سنوورەكانمان، ئەمەش مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەییمان دروست دەكات، ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان ئەو بۆشاییە پڕدەكەنەوە، ئەگەر هێزەكانی توركیا لە باكووری سوریا بكشێنەوە، ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی سنوورەكان بۆ ئەنقەرە زۆر گرنگە”.

بە وتەی چاوش ئۆغڵو”ئێمە نامانەوێت بەشێك لە خاكی سوریا بۆخۆمان داببڕین، لەگەڵ ئەمەشدا ناتوانین لە باكووری سوریا بكشێینەوە، تا ئاسایش و ئارامی بۆ ناوچەكە دەگەڕێتەوە”.

لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە ئەگەری كۆبوونەوەی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا، چاوش ئۆغڵۆ وتی:”بەڵێ ئەگەری كۆبوونەوە هەیە، بەڵام دەبێت نەخشەڕێگایەك بۆ ئەم كۆبوونەوەیە لەسەرەتاوە ئامادە بكرێت كە بریتییە لە سەپاندنی مەرجی پێشوەختە، لێكۆڵینەوە لە قۆناغی سیاسی، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چەسپاندنی سەقامگیری لە سوریا”.

بە وتەی وەزیری دەرەوەی توركیا:”پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا بەسوودە، ئەگەر بمانەوێت ئاوارەكانی سوریا بگەڕێنینەوە، ئەگەر بمانەوێت بەشێوەیەكی كاریگەرتر بەردەوام بین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئەگەر بمانەوێت یەكپارچەیی خاكی سوریا بپارێزین،لەگەڵ هەموو ئەمانەدا ئەگەر ئاسایش و سەقامگیری لە سوریا جێگیر نەكرێت ، كاریگەری نەرێنی بۆسەر توركیا دەبێت”.

 

 

 

 

مەولود چاوش ئۆغڵۆ دەڵێت:”توركیا متمانەی بە ئەمریكا و فەرەنسا نییە سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، چونكە تائێشتاش واشنتن بەردەوامە لە پشتیوانیكردنی تیرۆریستانی BKKوYBG”.

 

 

 

 

ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی توركیا لە سەروبەندی كۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری و بەرپرسانی هەواڵگری سوریا، ڕووسیا، توركیا و ئێران بوو لە مۆسكۆ.

هەنگاوی نۆێ بۆ كۆنترۆڵكردنی چەكی بێمۆڵەت دەگیرێتەبەر
پێت هەنگاوی نۆێ بۆ كۆنترۆڵكردنی چەكی بێمۆڵەت دەگیرێتەبەر
دەرچووانی زانكۆكانی هەرێم داوای دامەزراندن لە عێراق دەكەن
دوات دەرچووانی زانكۆكانی هەرێم داوای دامەزراندن لە عێراق دەكەن
پەیوەندیدار