گواردیۆلا: چوار شەممە بمانبینن



پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی مانشستەر سیتی داوای لە هاندەرانی یانەكەی دەكات بەشێوەیەكی بەهێز پاڵپشتی تیپەكەی بكەن لە یارییەكەی ئارسناڵ كە چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگای ئیتیحاد بەڕێوەدەچێت كە بە هەنگاوێكی گرنگ بۆ بەرگریكردن لە نازناوی خولی ئینگلیزی مان سیتی دادەنرێت.


ئارسناڵ لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بە بەشێوەیەكی بەرچاو ئاستی دابەزی و سێ یاری لەسەریەك یەكسانبوو، لەگەڵ ئەمەشدا بە پێنج خاڵ لە پێش مان سیتیەوەیە كە دوو یاریی دواخراوی هەیە.

گواردیۆلا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،”ڕۆژی چوارشەممە یاریی كۆتایی بەرامبەر تیپێك دەكەین كە تا ئێستا باشترینی ئینگلتەرایە و پێنج خاڵ لە پێش ئێمەوەیە”.

بە وتەی پیپ گواردیۆلا:”دەزانم سەرەڕای یەكسانبوونەكانی لە سێ یاریی كۆتاییدا، بەڵام بۆ ماوەیەكی زۆرە ئارسناڵ بە شێوەیەك وەها یاری دەكات كە ئەستەمە بوەستێنرێت، ئەمە یارییەكی یەكلاكەرەوە و گرنگە بۆ ئێمە، دەزانین بردنەوە دەبێتە هۆی سەركەوتن و هەنگاوێك دەبێت بۆ سەپاندنی دەستباڵایی تیپەكەمان”.

گواردیۆلا پێشتر ڕەخنەی لە هاندەرانی مان سیتی گرتبوو كە بە بەشێوەیەكی بەهێز پاڵپشتییان نەكردوون، دوای بەدەستهێنانی سەركەوتن بە ئەنجامی 4-2 بەرامبەر تۆتنهام لە مانگی كانوونی دووەمی ڕابردوو كە ڕایگەیاندبوو” هاندەران بۆ ماوەی 45 خولەك بێدەنگ بوون”.

تەندروستی: نەخۆشییەكەی منداڵان مەترسیدار نییە ئەگەر زوو چارەسەر بكرێت
پێشت تەندروستی: نەخۆشییەكەی منداڵان مەترسیدار نییە ئەگەر زوو چارەسەر بكرێت
تەندروستی هەڵەبجە ئاگاداریەكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە
دواتر تەندروستی هەڵەبجە ئاگاداریەكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار