هەزاران كەس لە جیهاندا بەهۆی مەلاریاوە گیانیان لەدەستداوە



 

لە ساڵی ٢٠٢١ لە سەرانسەری جیهاندا، ٢٤٧ ملیۆن كەس تووشی نەخۆشی مەلاریا بوون و ٦١٩ هەزار كەس بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.

سبەی ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ رۆژی جیهانیی مەلاریایە، نەخۆشییەك لە مێشوولەوە بۆ مرۆڤ ‌و لە رێگای بەكارهێنانی دەرزی یان لە كاتی لەدایكبووندا دەكرێت لە دایكەوە بۆ كۆرپە بگوازرێتەوە.

نەخۆشییەكە لە ماوەی مانگێكدا نیشانەكانی لە ڕێگەی خوێنەوە دەبینرێن، نیشانەكانی مەلاریا بە سەرئێشە، لاوازی، ئازاری سك، ماندووێتی، ئازاری ماسولكە و جومگەكان دەستپێدەكات.

بەگوێرەی “راپۆرتی جیهانیی مەلاریا بۆ ٢٠٢٢” كە لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو لەلایەن رێكخراوی تەندروستیی جیهانییەوە بڵاوكراوەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢١دا، ٢٤٧ ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە مەلاریا لە جیهاندا تۆماركراون و هەزار كەس بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە”.

لە ساڵی ٢٠٢١ لەسەدا ٩٥ی تووشبووان (٢٣٤ ملیۆن) و لەسەدا ٩٦ی حاڵەتەكانی مردن (٥٩٣ هەزار) لە ئەفریقادا تۆماركراون.

منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ، زۆرترین كاریگەریی مەلاریایان لەسەر بووە، لەسەدا ٨٠ی هەموو حاڵەتەكانی مردن بە نەخۆشیی مەلاریا لە ئەفریقان.

نزیكەی لەسەدا دووی حاڵەتەكانی تووشبوون بە مەلاریا لە جیهاندا لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا و لەسەدا ٠،٢ لە ئەمریكا و لەسەدا ٢،٥ لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و لەسەدا ٠،٦ لە وڵاتانی رۆژئاوای زەریای هێمن تۆماركراون.

نێجیریا (لەسەدا ٢٧)، كۆماری كۆنگۆی دیموكرات (لەسەدا ١٢)، ئۆگەندا (لەسەدا پێنج) و مۆزەمبیق (لەسەدا چوار) ئەو وڵاتانەن كە نزیكەی نیوەی كۆی گشتی حاڵەتەكانی تووشبوون بە مەلاریا لە ساڵی ٢٠٢١ پێكدەهێنن.

نێجیریا (لەسەدا ٣١)، كۆماری كۆنگۆی دیموكرات (لەسەدا ١٣)، نیجەر (لەسەدا چوار) و تانزانیا (لەسەدا چوار) ئەو چوار وڵاتەن زیاتر لە نیوەی حاڵەتەكانی مردن بەهۆی مەلاریایان تێدا تۆماركراوە.

ژمارەی ئەو وڵاتانەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە مەلاریایان تێدا تۆماركراوە لە جیهاندا بەرەو كەمبوونەوە دەڕوات، ژمارەی ئەو وڵاتانەی لە ساڵی ٢٠٢٠دا حاڵەتەكانی تووشبوون بەو نەخۆشییەیان تێدا تۆماركرا ١٠٨ وڵات بوو لە ساڵی ٢٠٢١دا بۆ ٨٤ وڵات كەمی كرد.

هاوكات ژمارەی ئەو وڵاتانەی كەمتر لە ١٠ حاڵەتی تووشبوونیان تێدا تۆماركراوە، لە ساڵی ٢٠٢١دا لە چوار وڵاتەوە بۆ ٢٥ وڵات بەرزبووەتەوە.

كاریگەرترین رێگا بۆ رێگریكردن لە حاڵەتی تووشبوون بە مەلاریا، دەستنیشانكردنی خێرا و بەكارهێنانی دەرمانی مەلاریایە.

لە توركیا ئامادەكاریی هەڵبژاردنەكان بەردەوامە
پێشت لە توركیا ئامادەكاریی هەڵبژاردنەكان بەردەوامە
شەپۆلێكی باران و خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی باران و خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار