بانك بۆ دابەشكردنی مووچە كرایەوە



سەرەڕای ئەوەی ڕۆژانی جەژنە و پشووە، بانکی ڕافیدەین ڕایگەیاند، لە پشووی جەژنی ڕەمەزاندا بەردەوام دەبێت لە کردنەوەی دەرگاکانی بۆ دابەشكردنی مووچە.

بانكی ڕافیدەینی عێراقی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕۆژانی پشووی جەژندا بەردەوام دەبێت لە کردنەوەی دەرگاکانی، ئەمەش بەگوێرەی ڕێکارەکانی حکومەت بۆ دابەشكردنی مووچە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەشێک لە لقەکانی لە بەغدا و پارێزگاکان، کە پێشتر ڕاگەیەنرابوون و پەیوەستن بە پڕۆسەی پێدانی مووچەوە، دەرگایان كراوەدەبن بەمەبەستی تەواوکردنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و شایستەی هاووڵاتیان و وەرگرتنی داهاتی بەرهەمە نەوتییەکان.

بافڵ تاڵەبانی: خۆمان لە سەروو ڕەخنەوە نەبینیوە
پێشت بافڵ تاڵەبانی: خۆمان لە سەروو ڕەخنەوە نەبینیوە
هەوڵێكی “دزینی مووچەی فەرمانبەران” شكستی هێنا
دواتر هەوڵێكی “دزینی مووچەی فەرمانبەران” شكستی هێنا
ەیوەندیدار