لیژنەكەی حكومەتی عێراق بڕیاری لەسەر پلەبەندی نوێی مووچە دا



لیژنەی تایبەتمەندی دەستكاری كردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم كارەكانی گۆڕانكاریی لە مووچەی فەرمانبەران تەواو كراوە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەكەن بۆ پەسەند كردنی.

لیژنەی تایبەتمەندی دەستكاری مووچەی فەرمانبەرانی عیراق دوای ئەوەی ڕاسپێردران بۆ دەستكاریكردنی پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران و زیاد كردنی مووچە و دەرماڵەی ئەوانەی مووچەیان كەمە، لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە كارەكانیان تەواو كردووە و بەم نزیكانە پلەبەندی نوێی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق دەكەن بۆ پەسەند كردن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە گۆڕانكاری تەواو لە پلەبەندی مووچە كراوە، لە كەمترین مووچە تابەرزترین پلەی مووچە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) یەكێك لە پێشنیارەكان ئەوەیە بڕی 50%ی دەرماڵە بخرێتە سەر مووچەی بنەڕەتی سەرجەم فەرمانبەران تا ئەو كاتەی پلەبەندی نوێی مووچە پەسەند دەكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەشێوەی پلەبەندی مووچەی بنەڕەتی زیادكراوە، كە بۆ پلە 10 بڕی 250هەزار دینار خراوەتە سەر مووچەی بنەڕەتی و بۆ پلە 9 بڕی 220 هەزار و پلە 8 بڕی 200 هەزار و هەتا پلەكەی بەرزتربێت و مووچەی زیاتر بێت بڕی زیادكردنەكە كەمتر دەبێتەوە.

لیژنەی تایبەتمەندی دەستكاری مووچەی فەرمانبەرانی عیراق بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران پێكهێنرا لە نێوان وەزارەتی دارایی و پلاندانانی عیراق، بۆ دەستكاری كردنی پلەبەندی مووچە و دوای پەسەندكردنی لە ئەنجومەنی وەزیران ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت.

بەپێی پلەبەندی نوێ‌، ئەو فەرمانبەرانەی لە پلەكانی خوارەوەدان مووچەیان زیاد دەكرێت و دەرماڵە و مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان هاوتا دەكرێت و ئەو جیاوازییە زۆر و نادادپەروەرییەی لە مووچەی هەندێك لە وەزارەتەكان هەیە هەڵدەوەشێنرێتەوە.

 

غەریب ئەحمەد ؛ مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم دوادەكەوێت
پێشت غەریب ئەحمەد ؛ مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم دوادەكەوێت
“گۆشتی ئەسپ لەڕووی شەریعەتی ئیسلام و تەندروستییەوە حەڵاڵ و دروستە”
دواتر “گۆشتی ئەسپ لەڕووی شەریعەتی ئیسلام و تەندروستییەوە حەڵاڵ و دروستە”
ەیوەندیدار