ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ قوربانی لێكەوتەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە بەهۆی خێراییەوە ترێلەیەك كۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و لەوبەری شەقامەكە خۆی بە پیكابێكدا دەكێشێت و بەهۆیەوە دوو كەس دەبنە قوربانی.

فازل حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كاتژمێر 12ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای سەرەكی هەولێر -مەخمور، سەركە ترێلەیەك كەبەرەو مەخمور دەڕۆیشت، بەهۆی تیژڕۆیی كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و لەشەقام دەرچوو بۆ دیوەكەی تری شەقامەكە.

ڕاشیگەیاند، ئەو ترێلەیە لەوبەری شەقامەكە ڕووبەڕوو خۆی كێشا بەپیكابێكی دەبڵ كابینە، كەبەرەو هەولێر دەهات.

ئاشكراشی كرد، لەدەرەنجامی ڕووداوەكە، شۆفێری پیكابەكە گیانی لەدەستدا و كەسێكی تریش بریندار بوو.

هاتووچۆی سلێمانی دەربارەی ئامێری (GPS)ی ئۆتۆمبێل بڕیار دەدات
پێشت هاتووچۆی سلێمانی دەربارەی ئامێری (GPS)ی ئۆتۆمبێل بڕیار دەدات
سەبەتەیەكی دیكەی بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
دواتر سەبەتەیەكی دیكەی بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
پەیوەندیدار