عێراق پشووی جەژنی ڕەمەزانی ڕاگەیاند



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پشووی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران كۆبۆتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێك كراوە.

ڕاشیگەیاندووە، سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی جەژن لە هاووڵاتیان و فەرمانبەران دەكات و بڕیاریدا پشووی جەژن لە ڕۆژی پێنج شەممە 20ی نیسان دەستپێبكات و تاوەكو دوو شەممە 24ی نیسان بەردەوام بێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ حكومەتی هەرێمی كوردستانیش پشووی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی دیاری كرد و لە پێنج شەممە تاوەكو دوو شەممەی كردە پشوو، ڕاشیگەیاند، كە ڕۆژی سێ‌ شەممە دەوام دەستپێدەكاتەوە.

بانكی ناوەندی زیاتر لە 283 ملیۆن دۆلار دەخاتەبازاڕەوە
پێشت بانكی ناوەندی زیاتر لە 283 ملیۆن دۆلار دەخاتەبازاڕەوە
نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 100 دۆلار
دواتر نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 100 دۆلار
ەیوەندیدار