بەرەی نوێی ململانێ‌ دەكرێتەوە و ڕووسیاش هۆشداریی دەداتە ئەمریكا



 

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئەوروپا و واشنتنی بە هەوڵدان بۆ “كردنەوەی بەرەیەكی نوێی ململانێی” شانبەشانی ئۆكراینا لە جۆرجیا و مۆڵدۆڤا تۆمەتبار دەكات و هۆشداریش دەدات لە هاندانی هێزە سەربازییەكانی پۆڵەندا لەسەر سنوورەكانی لەگەڵ بیلاڕووس.

سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگەیاند:”ڕووسیا ئەو هەوڵانە دەبینێت كە خراونەتەگەڕ بۆ بەشداریپێكردنی سەركردایەتی جۆرجیا لە دروستكردنی (بەرەی دووەم دژی ڕووسیا)، بەڵام دەسەڵاتدارانی وڵاتەكە ڕێبازێكی بەرپرسیارانەیان نیشاندا و ئەو جۆرە كارانەیان ڕەتكردەوە، لەكاتێكدا هەوڵەكان هێشتا لە مۆڵدۆڤا و پۆڵەندا بەردەوامن”.

دوای هەنگاوەكانی ڕۆژئاوا هەنگاوەكانی ڕووسیا هاتەئارا، دیارترینیان جێگیركردنی مووشەكی تاكتیكی بوو لە وڵاتی بیلاڕووسی دراوسێی پۆڵەندا، هەروەها مووشەكی دوور مەوداش جێگیركرا،مۆڵدۆڤاش ئاگاداركرایەوە.

بە وتەی ئەو شارەزایانەی قسەیان بۆ “سكای نیوز عەرەبی” كردووە “چیتر ئۆكراینا بەتەنیا گۆڕەپانی گرژییە گەورەكانی نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوا نامێنێت، پێدەچێت قەیرانەكە بۆ وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەتی بیلاڕووس بگزازرێتەوە كە نزیكترین هاوپەیمانی مۆسكۆیە، تەنگژەكان ڕەنگە پۆڵەندا و مۆلًَدۆڤت بگرنەوە”.

پۆڵەندا ئامادەكاری دەكات و مۆڵدۆڤاش جێبەجێی دەكات

ئۆلێگ ئارتیۆڤسك، لێكۆڵەری كاروباری نێودەوڵەتی لە دامەزراوەی سەربازی “ڤۆڵسك” پێیوایە، لە دوای كۆتایی هاتنی دەسەڵاتی سۆڤیەت لە پۆڵەندا و ڕۆیشتنی دوایین سەربازی سۆڤیەت لە وڵاتەكە لە ساڵی 1993، هەنگاوە دوژمنكارییەكانی وارشۆ بەرامبەر بە ڕووسیا خێراتر بوو، بەو پێیەی لە ساڵی 1999 چووە نێو ناتۆ لە ساڵی 2004یش چوووە یەكێتی ئەوروپا، وڵاتەكە بووە سەری ڕمی سیاسەتەكانی ئەوروپا و ئەمریكا دژ بە ڕووسیا.

ئۆلێگ ئارتیۆڤسك لە میانی لێدوانەكانیدا بۆ “سكای نیوز عەرەبی”ڕایگەیاندووە” هەموو دەستەواژەكان ئاماژەن بۆ خۆئامادەكردنی پۆڵەندا بۆ هەڵگیرسانی شەڕ دژی ڕووسیا، ئەمەش لەئێستادا بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی چەند هەنگاوێكەوە ڕوودەدات كە دیارترینیان بریتین لە:

-پۆڵەندا ئەو وڵاتەیە كە زۆرترین پشتیوانی ئۆكراینا دەكات لە شەڕی دژ بە ڕووسیا، لە ڕووی مەشق و پرۆسەكانی پڕچەككردن.

-هەموو هێزەكانی ناتۆی لەسەر خاكی خۆی داڵدەداوە و كەمپ و فڕۆكەخانەكانی ئامادە كردووە.

-پۆڵەندا هەزاران سەربازی لە ئۆكراینا لە ژێر ناونیشانی ناڕۆشن جێگیر كردووە، لەوانە پۆلیس و هێزی ئەمنی لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای وڵاتەكە.

-دابینكردنی كەرەستەی كۆن و چەكی مۆدێرن لە كیێڤ كە لەگەڵ ستانداردەكانی ناتۆدا بگونجێت، بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دۆلار.

-پۆڵەندا مامەڵە لەگەڵ دۆسێی ئۆكراینا دەكات، تا زیاتر پەیوەندییەكانی لەگەڵ ناتۆ پتەوبكات، هەندێكیش بە پارێزەری “كیێڤ” ناوی دەبەن.

ئۆلێگ ئارتیۆڤسك دەڵێت، هەنگاوەكانی ڕۆژئاوا و واشنتۆن بۆ كردنەوەی بەرەی نوێی ململانێكان شانبەشانی ئۆكراینا، تەنیا لە پۆڵەندا نییە، بەڵكو لە مۆڵدۆڤا و جۆرجیاشدایە، هەموو ئەو هەنگاوانە لە ئەنجامی شكستی ئەمریكایە لە گەیشتن بە ئامانجەكانی بەرەو مۆسكۆ لەگەڵ شەڕی ئۆكراینا”.

بە وتەی ئەو شارەزایە”ئامانج لەم ڕەوتە ئەوەیە ئاگری زیاتر هەڵبگیرسێنێت، ئەوەی چاوەڕوانیش دەكرێت شكستی ئەم بەرە نوێیانە، هەروەك چۆن بەرەی ئۆكراینا شكستی هێنا لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیا لە ڕۆژئاواوە”.

لە مۆڵدۆڤا حكومەت هەوڵدەدات یەكێك لەو هەرێمانە كۆنترۆڵ بكات كە كە ڕوسیا بە بە خاكی خۆی دەزانێت، هەروەها حكومەتی مۆڵدۆڤا بەڵێنیداوە بەردەوام بێت لە پێشكەشكردنی یارمەتی لۆجستی و سەربازی بۆ ئۆكراینا لە شەڕی دژ بە مۆسكۆ.

بێلاڕوس دەترسێت
بە وتەی دكتۆر واتلینگ كودراخین، پسپۆڕی كاروباری نێودەوڵەتی لە زانكۆی نیشتمانی ئۆدێسا كە قسەی بۆ “سكای نیوز عەرەبی” كردبوو”هەنگاوەكانی پۆڵەندا و مۆڵدۆڤا، بووە مایەی بێزاركردنی هاوپەیمانە بەهێزەكەی مۆسكۆ، لە بیلاڕووس ئاگاداری بڵاوكرایەوە و تەنانەت كار گەیشتە جموجۆڵە ئەتۆمییەكان و جێگیركردنی مووشەك و بڵاوەپێكردنی تەواوی كەتیبەكانی ڕووسیا لەسەر سنوورەكان”.

بە بۆچوونی كودراخین” بە سەیركردنی نەخشەی نێودەوڵەتی، دەبینین هەمووان لە حاڵەتی چاودێریكردندان، لە ژاپۆن و لە ئەنجامی جموجۆڵەكانی چین، بودجەی بەرگری بەرزكرایەوە، لە كۆریای باشوور بە هەمان شێوە لە ئەنجامی دانانی مووشەك و جموجۆڵەكانی كۆریای باكووری دراوسێی، ئاستی بودجەی بەرگری بەرزكرایەوە،هەنگاوەكەی ڕووسیاش بووە هەژاندنێكی نێودەوڵەتی بوو بۆ هەموان”.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەلێكساندەر لوكاشینكۆ، سەرۆكی بێلاڕووس، ڕۆژئاوای تۆمەتبار كرد بە”خۆئامادەكرن بۆ داگیركردنی وڵاتەكەی لە پۆڵەنداوە”، هەروەها پێشوازی لە هەنگاوەكانی مۆسكۆ كرد بۆ جێگیركردنی كڵاوەی ئەتۆمی لە بیلاڕووس و ڕایگەیاند”ئەو چەكانە پێویستن بۆ پاراستنی وڵاتەكەی”.

ئەستێرەیەكی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا تووشی ڕووداوێكی هاتووچۆی مەترسیدار بوو
پێشت ئەستێرەیەكی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا تووشی ڕووداوێكی هاتووچۆی مەترسیدار بوو
كاماڤینگا دەچێتە ئارسناڵ ؟
دواتر كاماڤینگا دەچێتە ئارسناڵ ؟
ەیوەندیدار