كاماڤینگا دەچێتە ئارسناڵ ؟



جۆناسان بارنێت، بریكاری كاماڤینگا یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیال مەدرید، وەڵامی دەنگۆی گواستنەوەی ئێدواردۆ بۆ ئارسناڵ دەداتەوە، ئاماژەی بە خواستی یانە شاهانەییەكەش دەكات بۆ نوێكردنەوەی بۆندی یاریزانە فەرەنساییەكە.

بارنێت لە لێدوانەكانیدا كە دیارترینیان فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزا لە گواستنەوەی یاریزانان و ڕاهێنەران لە ئەوروپا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “تویتەر” بڵاویكردەوە: “كاماڤینگا دەیەوێت بە درێژایی ژیانی وەرزشی لە ڕیال مەدرید بمێنێتەوە، هیچ كێشەیەكی لەگەڵ یانەكەدا نییە، ئەوان دادەنیشن و دڵنیان لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید دەگەنە ڕێككەووتن”.

هەروەها ڕۆماندۆ دەڵێت”ئایا دەنگۆی گواستنەوەی كاماڤینگا بۆ ئارسناڵ لە مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوودا ڕاستە؟ ئەمە تەنیا دەنگۆیە، ئەم بابەتە ڕوونادات، ئێدواردۆ هەرگیز بیری لەوە نەكردۆتەوە یاری بۆ تیپێكی تر بكات جگە لە ڕیاڵ مەدرید”.

كاماڤینگا لەم ماوەیەی دواییدا بووەتە یاریزانێكی سەرەكی لە پێكهاتەی ئیتاڵیا، كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدیش لە ئێستادا لە هێڵی بەرگری چەپدا، بە تەواوەتی پشت بەو یاریزانە دەبەستێت.

سبەینێ‌ سێ‌ شەممە، ڕیاڵ مەدرید خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چێڵسی ئامادە دەكات لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بەرەی نوێی ململانێ‌ دەكرێتەوە و ڕووسیاش هۆشداریی دەداتە ئەمریكا
پێشت بەرەی نوێی ململانێ‌ دەكرێتەوە و ڕووسیاش هۆشداریی دەداتە ئەمریكا
چۆن مسوڵمان بەدوای شەوی قەدردا بگەڕێت؟ نیشانەكانی چیین؟
دواتر چۆن مسوڵمان بەدوای شەوی قەدردا بگەڕێت؟ نیشانەكانی چیین؟
ەیوەندیدار