ژنێك كەوتە نێو ڕووبارى باڵەكایەتی و تیمەكانی ڕزگاركردنیش بەدوایدا دەگەڕێن



بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایدەگەیەنێت، ژنێك لە پردی حافیز كەوتۆتە نێو رووباری باڵەكایەتی و لە ئێستادا تیمەكانی هۆبەی رزگاركردن و مەلەوانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و دەستیان بەگەڕان كردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆرانەوە بڵاوكرایەوە” ئافرەتێك لە پردی حافیز كەوتۆتە نێو رووباری باڵەكایەتییەوە و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”دوای ئەوەی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە رووداوەكە ئاگاداركراونەتەوە كارمەندەكانیان لە هۆبەی رزگاركردن و مەلەكردن دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەكە بە ئامانجی سۆراغكردنی ئەو ژنە”.

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، ژنەكە تەمەنی 23ساڵانە و هاوسەر و منداڵی هەیە و خەڵكی گوندی ناوەندەی سنوری چۆمانە و مەڕدارن و لە نزیك رووبار مەڕ و ماڵات بەخێو دەكەن.

 

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی گۆڕدرا
پێشت بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی گۆڕدرا
” پێویستە پارتی پەلە لە یەكێتی نەكات”
دواتر ” پێویستە پارتی پەلە لە یەكێتی نەكات”
ەیوەندیدار