درۆنێك كەوتە خوارەوە



بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە درۆنێك لە نزیك هێزەكانی پێشمەرگە كەوتەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

شانەی راگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند “ئەمڕۆ ١٧ی نیسانی٢٠٢٣ درۆنێك لە نزیك سەنگەرەكانی پێشمەرگە كەوتووەتە خوارەوە، كە دەكەوێتە سنوری بەرپرسیارێتی ل٢ ی. پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە”.

راشیگەیاند “رووداوەكە هیچ زیانێكی نەبووە لە ئێستاشدا لەلایەن تیمەكانی وەزارەتی پێشمەرگەوە لێكۆڵینەكان لە سەر كەوتنە خوارەوەی درۆنەكە دەستیپێكردووە”.

ئەوە لەكاتێكدایە بەردەوام درۆنی ئێرانی و توركی و زۆر جار هاوپەیمانانیش بەسەر ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا هاتووچۆ دەكەن، ئەوەش ترس و دڵەڕاوكێی لەنێو دانیشتووانی بەشێك لە ناوچەكان دروستكردووە.

” پێویستە پارتی پەلە لە یەكێتی نەكات”
پێشت ” پێویستە پارتی پەلە لە یەكێتی نەكات”
حكومەتی هەرێم  نزیكەی 15 ملیار دیناری بۆ سلێمانی تەرخان كرد
دواتر حكومەتی هەرێم نزیكەی 15 ملیار دیناری بۆ سلێمانی تەرخان كرد
ەیوەندیدار