یەدەگی دراوی بیانی عێراق 110 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت



بانكی ناوەندی عێراق، قەبارەی یەدەگی دراوی بیانی بانكەكە ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، یەدەگی دراوی بیانی هیچ مەترسیەكی لەسەر نییە، تا وەبەرهێنانی تێدا ئەنجامبدرێت.

میدیاكانی عێراق لە زاری محەممەد یونس، جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەشی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندی عێراق بڵاویانكردەوە “وەبەرهێنانی بانكی ناوەندی لە یەدەگی بیانی پارێزراوە، وەبەرهێنان بەسەر چەند بەشێكدا دابەشكراوە كە نەختینە و وەبەرهێنان سەرەكیترینیانە”.

ئەو بەرسەی بانكی ناوەندی دەڵێت”یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق 110 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە، زۆربەی ئەو پارەیەش وەبەرهێنانی تێدا كراوە، چونكە دەتوانرێت بەبێ مەترسی بەكاربهێندرێت”.

محەمەد یونس دەڵێت”ئەوان بەوپەڕی تواناوە هەوڵی چوونە نێو وەبەرهێنانەكان دەدەن، تا داهاتێكی گونجاو بەدەستبهێنن و خۆیان لەو مەترسیانە بەدور بگرین كە ڕەنگە یەدەگی بیانی ڕووبەڕووی ببێتەوە، بانكی ناوەندیش لەڕێی وەبەرهێنانەوە دەتوانێت ئامانجەكانی بهێنێتەدی”.

 

سودانی؛ لە عێراقدا كوشتنی بەكۆمەڵ و گۆڕی بەكۆمەڵ دووبارە نابێتەوە
پێشت سودانی؛ لە عێراقدا كوشتنی بەكۆمەڵ و گۆڕی بەكۆمەڵ دووبارە نابێتەوە
شەپۆلێكی تری بارانبارین بەڕێوەیە
دواتر شەپۆلێكی تری بارانبارین بەڕێوەیە
ەیوەندیدار