شەپۆلێكی تری بارانبارین بەڕێوەیە



 

دەزگای كەشناسی عێراق،پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات لە سەرتاسەری وڵات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ شەممە لەلایەن دەزگاكەوە بڵاوكرایەوە”سبەینێ‌ یەك شەممە، كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور نیمچە هەور دەبێت و دواتر دەبێتە ساماڵ، هەروەها سەبارەت بە ناوچەی باشوور، كەشوهەوا هەندێك نچمە هەور دەبێت لەگەڵ دەرفەتی بارانبارین لە هەندێك ناوچە و دواتر دەبێتە ساماڵ، پلەكانی گەرماش وەك تێكڕای ناوچەكانی وڵات كەمێك بەرزدەبنەوە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”كەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور، لە ناوچەكانی باكووریش كەشوهەوا نیمچە هەورە دەبێت و پلەكانی گەرماش لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا كەمێك بەرز دەبنەوە”.

بۆ سێ شەممەی داهاتوو، كەشناسی پێشبینی وایە”كەشوهەوای ناوچەكانی ناوەڕاست ساماڵ بێت، لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور، هەروەها لە ناوچەكانی ڕۆژئاوا نیمچە هەور بێت، لەگەڵ بارینی باران لە پاشنیوەڕۆدا، سەبارەت بە ناوچەكانی باكوور كەشوهەوا لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت، لە هەمان كاتدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش وەك ناوچەكانی تری وڵات، كەمێك بەرز دەبنەوە.

كەشناسی پێبینی وایە، ڕەوشی كەشوهەوا بۆ ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست نیمچە هەور بێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە جیاجیاكان، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، لە باكووریش نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دەرفەتی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان.

یەدەگی دراوی بیانی عێراق 110 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت
پێشت یەدەگی دراوی بیانی عێراق 110 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت
بانكی ناوەندی بڕیارێكی دیكەی بۆ پاڵپشتی بەهای دینار دەركرد
دواتر بانكی ناوەندی بڕیارێكی دیكەی بۆ پاڵپشتی بەهای دینار دەركرد
ەیوەندیدار