بۆنی ئۆتۆمبێلە نوێیەكان “نەخۆشییەكی پیس”ی لێدەكەوێتەوە



زۆر كەس خۆشەویستی خۆیان بۆ بۆنی ئۆتۆمبێلە نوێیەكان ناشارنەوە، بەو پێیەی جیاوازە و بەخێرایی لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا نامێنێت، بەڵام توێژینەوەی پزیشكی باس لە مەترسییەكانی ئەم بۆنە دەكات، بەو پێیەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان زیاد دەكات.

بەگوێرەی توێژینەوەكی گۆڤاری “Cell Reports Physical Science” كە تایبەتە بە كاروباری زانستی، ئەو پێكهاتە كیمیاییانەی لە بۆنی ئۆتۆمبێلە نوێیەكاندا هەن، وا دەكەن ئەو كەسەی سواری ئۆتۆمبێلەكە دەبێت ئەگەری تووشبوونی بە شێرپەنجە زیاتر بێت.

توێژینەوەكە لەسەر بۆنی ئۆتۆمبێلە نوێیەكان لەلایەن توێژەرانی زانكۆی هارڤارد و كەسانی تری پەیمانگای تەكنەلۆژیای پەكین لە چین ئەنجامدراوە، لە میانی تاقیكردنەوەكانیشدا، توێژەران چاودێری هەستەوەرەكانی هەوایان كرد كە لە ئۆتۆمبێلە نوێیەكاندا دانراون، بۆ دەستنیشانكردنی ماددە كیمیاییە جۆراوجۆرەكان لە ماوەی 12 ڕۆژدا.

توێژەران لە ماوەی تاقیكردنەوەكەدا دڵنیابوون لە داخستنی تەواوەتی ئۆتۆمبێلەكان كە لە شوێن و ژینگەی جیاوازدا وەستابوون، ئەنجامەكانیش دەریانخست، ئۆتۆمبێلە نوێیەكان ڕێژەی 34.9%ی “فۆرماڵدەهید”یان تێدایە كە زۆر زیاترە لەو ئاستە سەلامەتییەی، دەسەڵاتدارانی چین بۆ نموونە دیارییان كردووە.

داتاكانی دەزگای پاراستنی ژینگەی ئەمریكا دەڵێن، ئەم پێكهاتە ئۆرگانییە كە بە شێوەیەكی بەرفراوان لە ئۆتۆمبێلە نوێیەكاندا هەیە، ڕەنگە هۆكارێك بێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.

پێكهاتەیەكی كیمیایی تر كە بە “ئەسیتال ئەلدەهید” ناسراوە، بە ڕێژەی لەسەدا 60.5 لەناو ئۆتۆمبێلە نوێیەكاندا دۆزراوەتەوە، ئەم ئاستەش ستانداردە سەلامەتەكان تێدەپەڕێنێت، ئەو كەسەی ئۆتۆمبێلەكەش لێدەخوڕێت ئەم بۆنە نوێیە لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا هەڵدەمژێت، بەتایبەتی لە كەشوهەوای گەرمدا، مەترسی تووشبوونی بە شێرپەنجە زیاتر دەبێت.

شارەزایان پێشنیاریان كردووە، لەو ماوەیەدا جامی ئۆتۆمبێلەكە بكرێتەوە بەمەبەستی كەمكردنەوەی چڕیی بۆنەكە، هاوكات هیوادارن ئەم ئەنجامانە یارمەتی ئەو كەسانە بدەن كە دیزاینی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكان دەكەن، لەپێناو بەكارنەهێنانی پێكهاتە زیانبەخشەكان بە تەندروستی.

نرخی دۆلار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار دابەزی
تەندروستی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی دەرمانێكی ساختە دەدات
دواتر تەندروستی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی دەرمانێكی ساختە دەدات
ەیوەندیدار