بۆ یەکەمجار .. شارێكی ئەمریكا ڕێگا بە بانگ دەدات



بۆ یەكەمین جار لە مێژووی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا، شارێکی ئەو وڵاتە بە نیازە لە هەموو کاتەکانی نوێژدا ڕێگە بە بانگدان بدات.

شاری مینیاپۆلیسی ئەمریکی بە نیازە هەموو ڕۆژێک و بە درێژایی ساڵ لە هەر 5 کاتی نوێژی موسڵمانان لە بڵندگۆکاندا ڕێگە بە بانگدان بدات.

ڕۆژنامەی (مینیاپۆلیس ستار تریبیون) بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی شارەوانی مینیاپۆلیس بە کۆی دەنگ ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر هەموارکردنەوەی یاسایەک، کە ڕێگری لە بانگدان دەكرد لەكاتی نوێژی بەیانی و ئێوارە و خەوتنان و هەندێك لە كاتە دیاریكراوەكان لەپێناو سنووردارکردنی ژاوەژاو.

دەنگدانەکە لە کاتێکدا بوو، کە موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان خەریكی پەرستش و ڕۆژووی مانگی ڕەمەزانن.

دوای كردنەوەی بڵندگۆی مزگەوتەكان بۆ بانگدان، جیلانی حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەشی مینیسوتا لە ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسلامی ڕایگەیاند، “دەستوور شەوانە ناخەوێت”، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کارەی مینیاپۆلیس بە جیهان نیشان دەدات، کە “نەتەوەیەک لەسەر ئازادیی ئایین بنیات نرابێت، بەڵێنەکەی جێبەجێ دەکات”.

محەممەد داکۆلی، ئیمامی مزگەوتی ئەلنوور لە شاری مینیاپۆلیس، کە لە ڕیزی ئەو بانگخوازانەی موسڵمان بوو، کە لەكاتی دەنگدان ئامادەبوون، وتی: “مینیاپۆلیس بووەتە شارێک بۆ هەموو ئایینەکان”.

ئەمە لەكاتێكدایە، مینیاپۆلیس ژمارەیەکی زیاتری کۆچبەرانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا لەخۆدەگرێت و ئێستا مزگەوتەکان بەربڵاون. هەروەها لە کۆی ١٣ ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی ٣ کەسیان موسڵمانن. بڕیارەکە لەگەڵ هیچ دژایەتییەکی کۆمەڵایەتی ڕێکخراودا نەبوو.

بەرگریكارەكە بەهێزەكەی مانشستەر یونایتد تا وەرزی داهاتوو یاریی ناكات
پێشت بەرگریكارەكە بەهێزەكەی مانشستەر یونایتد تا وەرزی داهاتوو یاریی ناكات
پەرلەمانی عێراق دوو یاسای نوێ‌ پەسەند دەكات
دواتر پەرلەمانی عێراق دوو یاسای نوێ‌ پەسەند دەكات
ەیوەندیدار