شەپۆلە بەهێزەكەی باران و هەورەتریشقە دەگاتە هەرێم



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، هەورەتریشقە بەهێزەكان لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان نزیك بوونەتەوە و شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان لە مەترسی دروست بوونی لافاو.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا لەناوەڕاستی عێراق بارستە ھەورێکی گەورە و فراوان چالاکبووە وەک لە نەخشەكەدا دیارە ئاڕاستەکەی بەرەو ناوچەکانی سەرەتا ئیدارەی گەرمیان و دواتر بۆ سەرجەم ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک و ئیدارەی ڕاپەڕین درێژ دەبێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، کاریگەرییەکان بەگشتی لەسەر کەشی ئەم ناوچانەی ئاماژەمان پێکرد شەستە بارانی بەھێز و تەرزە و چالاکبوونی بای بەھێز دەبێت و لەگەڵیا ھەورە تریشقەیەكی زۆر ئەبێت.

وتیشی، “لەماوەکانی داھاتوودا نزیک ئێوارە دەگات تا کاتی درەنگی شەو ناوبەناو لەھەمان ناوچەوە تاو تاو باران و ھەورەتریشقە چالاک دەبێتەوە، بۆیە بەگشتی ئاگاداری ھەورەتریشقە بن و ئەو ڕێگایانە بەکار مەھێنن، کە نزمن و ڕێرەوی لافاون.

نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست
پێشت نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست
مووچەی توێژێك ڕاگیرا
دواتر مووچەی توێژێك ڕاگیرا
ەیوەندیدار