لە سلێمانی كارتی ئەلكترۆنی مووچە بۆ ٧ هەزار خانەنشینی شارستانی تەواوبووە



وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، خانەنشینان چینێكی گرنگی كۆمەڵگان و هەرچی لەدەستمان بێت بۆ خزمەتكردنیان درێغی ناكەین.

قۆناغی دووەمی كارتی ئەلكترۆنی مووچەی خانەنشینانی سلێمانی تەواو بووە و لە ئێستادا ٧ هەزار خانەنشینی شارستانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی مووچەكانیان لە ڕێی كارتی ئەلكترۆنیەوە وەردەگرن.

ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی و بەڕێوەبەر و نوێنەری ژمارەیەك لە بانكەكان ڕایگەیاند، خانەنشینان چینێكی گرنگی كۆمەڵگان هەرچی لە دەستمان بێت بۆ خزمەتكردنیان درێغی ناكەین و لە ئایندەدا خزمەتگوزاری زیاتریان پێشكەش دەكەین.

لەسەرەتای ئەم ساڵەوە بەبڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری و بەهاوكاری بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی، بانكی مەڵكەندی ٥ نووسینگەی لەناو شاری سلێمانی بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان كردۆتەوە و بڕیاریشە بەچەند قۆناغێك كارتی ئەلكترۆنی مووچە بۆ سەرجەم خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دروست بكرێت.

بانكی ناوەندی 157 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە
پێشت بانكی ناوەندی 157 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە
گەشتەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەڵەتی سلێمانی بەردەوامە
دواتر گەشتەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەڵەتی سلێمانی بەردەوامە
ەیوەندیدار