بانكی ناوەندی 157 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە



بانكی ناوەندی عیراق 157 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی كەمتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا هەندێك بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت.

ئەمڕۆ چوار‌ شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 157 ملیۆن و 564 هەزار و 543 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 43 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 114 ملیۆن و 164 هەزار و 543 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 13 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 26 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 74 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی چوار شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە نزیكەی 145 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا دوو شەممەی ڕابردوو نرخی دراوەكە بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و 100 دۆلار بە 142 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

 

لافاو لە چەند ناوچەیەك زیانی لە هاووڵاتیان دا
پێشت لافاو لە چەند ناوچەیەك زیانی لە هاووڵاتیان دا
لە سلێمانی كارتی ئەلكترۆنی مووچە بۆ ٧ هەزار خانەنشینی شارستانی تەواوبووە
دواتر لە سلێمانی كارتی ئەلكترۆنی مووچە بۆ ٧ هەزار خانەنشینی شارستانی تەواوبووە
ەیوەندیدار