عێراق ملیار و 500 ملیۆن دۆلارەكە لە توركیا وەردەگرێت



 

تۆڕی “ئۆف شۆرت ئەلیرت”ی ئەمریكایی بڵاویكردەوە، داواكارییەكی فەرمی لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە پێشكەش بە دادگای فیدراڵی ئەمریكا كراوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەی كە دژی توركیا دەرچووە، تا وڵاتەكە ناچار بكرێت سزا داراییەكە بداتە بەغدا كە بڕەكەی بە ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت.

بەپێی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن تۆڕەكەوە بڵاوكرایەوە”دەسەڵاتدارانی عێراق دەستیان كردووە بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە دادوەرییەی كە مانگی ڕابردوو دژی ئەنقەرە دەرچووە، بڕیارەكە خۆی لە سەپاندنی سزای دارایی توركیادا دەبینێتەوە، بەو هۆیەی بەبێ‌ ڕەزامەندی بەغدا نەوتی هەرێمی كوردستانی هەناردە كردووە”.

هەر لە ڕاپۆراەكەی تۆڕی “ئۆف شۆرت ئەلیرت”دا هاتووە”رێكارە فەرمییەكان ئێستا، داواكاریی یاسایی وەزارەتی نەوتی عێراق لە دادگای فیدراڵی ئەمریكا لە دژی وەزارەتی وزە و سامانە سروشتییەكانی توركیا لەخۆدەگرێت، بەمەبەستی ناچاركردنی ئەنقەرە بە پێدانی پارەكە بە عێراق”.

پێشتر توركیا داوای لە عێراق كردبوو سەرلەنوێ‌ دانوستان لەسەر مەرجەكانی سزا داراییەكانی هەناردەكردنی نەوتی كوردستانی لە ڕێگەی بەندەرەكانییەوە بكاتەوە، ئەمەش دوای ڕێككەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ دووبارە بەردانەوەی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕی جیهان كە لە هەفتەی ڕابردوودا لەلایەن تۆڕی بلومبێرگەوە ئاماژەی پێكرابوو.

ئەمشەو لوتكەی ڕووبەڕووبوونەوەكانە
پێشت ئەمشەو لوتكەی ڕووبەڕووبوونەوەكانە
نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
دواتر نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
ەیوەندیدار