ئەمریكا لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سلێمانی دەكات



 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند وڵاتەكەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەكات.

ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد “وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەكات”.

ئاشكراشیكرد لە هێرشەكەی رۆژی هەینی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا هیچ ئەمریكاییەك زیانی پێنەگەیشتووە.

دەشڵێت: دژی هەر هەنگاوێك رادەوەستن كە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بخاتە مەترسییەوە و دەبێت رێز لە سەروەری و پارێزراوی خاكی عێراق بگیرێت.

هاوكات كریس ڤان هۆلن، سیناتۆری ئەمریكایی لە تویتەر ڕایگەیاند “ئەو هێرشە مەترسی لەسەر ژیانی سەربازانی ئەمریكا و هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) دروستكردووە”.

ئەو سیناتۆرە ئەمریكاییە، مەزڵووم كۆبانێی بەهاوپەیمانێكی گرنگی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە شەڕی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)دا ناساندووە ‌و ڕاشیگەیاندووە، هێرشەكەی سلێمانی قەبوڵكراو نییە.

هاوكات داوای كردووە لێكۆڵینەوەی تەواو و گشتگیر بكرێت و دەبێت لێپرسینەوە لە ” بەرپرسیاران”ی ئەو هێرشەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بكرێت.

لای خۆیەوە فیلیپ ڤێنتورا، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن بە ئاژانسی نۆڕس پرێس-ی ڕاگەیاند، پێنتاگۆن دژی هەر رێوشوێنێكە كە هەڕەشە لە ئاسایش و سەلامەتی هێزەكانی ئەمریكا بكات.

ناوبراو پشتیوانی واشنتنی بۆ هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) دووپاتكردەوە، بۆ دڵنیابوون لە شكستی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

پێشتر فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا لەبارەی هێرشەكەی سلێمانی ڕایگەیاندبوو، ئەو كاروانەی بەئامانجگیرا ئەمریكاییەكانی تێدا بووە، بەڵام هیچ زیانێكیان پێنەگەیشتووە.

 

مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت
پێشت مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت
یەکێتی وەبەرهێنەرانی کورستان: ناکۆکییە سیاسییەکان گورزی کوشندەیان لە گوزەرانی خەڵک و بازاڕ و ئابوری هەرێم داوە
دواتر یەکێتی وەبەرهێنەرانی کورستان: ناکۆکییە سیاسییەکان گورزی کوشندەیان لە گوزەرانی خەڵک و بازاڕ و ئابوری هەرێم داوە
پەیوەندیدار