مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت



 

دابەشكردنی مووچە بەردەوامە و ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ١٠-٤-٢٠٢٣، مووچەی هێزی زێرەڤانی،فەرماندەی بەرگری فریاكەوتن، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان، زیندانییە سیاسییەكان و ئەنجومەن، دەزگای ئاسایش، دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری رۆژی ٦-٤-٢٠٢٣، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ٣ی فەرمانبەران و مووچەخۆران كردووە و رۆژی ٢١ی ئەم مانگە دابەشكردنی مووچە كۆتایی دێت.

رۆژی رابردوو بەهۆی ئەوەی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێم پشوو بوو، دابەشكردنی مووچە راگیرا و هیچ شوێنێك مووچەی وەرنەگرت.

مرۆڤ بیرەوەریی ساختە درووست دەكات
پێشت مرۆڤ بیرەوەریی ساختە درووست دەكات
ئەمریكا لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سلێمانی دەكات
دواتر ئەمریكا لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سلێمانی دەكات
ەیوەندیدار