ترەمپ: جەنگی جیهانی بەرپا دەبێت

  • 474 بینین


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا هۆشداریی دەداتە واشنتن لە خزان بەرەو سێیەمین جەنگی جیهان كە بە وتەی بە كەمی ئەو تەقەمەنییانەی بۆ كێیڤ ڕەوانەی دەكات، جەنگەكە ئەنجام دەدات.

ترەمپ ڕایگەیاند:”بەو ڕێڕەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان گرتوویەتیەبەر، خۆمان بەبێ‌ تەقەمەنی لە نزیك سێیەمین جەنگی جیهانەوە بەدی دەكەین”.

سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دەڵێت :”باشترین و تاكە ڕێگەچارەی بەردەم ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ چین و تەواوی ئاستەنگەكانی تر، خۆقوتاركردنە لە سەرۆك جۆ بایدن”.

پێشتر ترەمپ لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی Truth Social “سێیەمین جەنگی جیهانی” نوسیبوو، بەبێ‌ كۆمێت و ڕوونكردنەوە.

 

بەرپرسێكی وەزارەتی پەروەردە 50 هەزار دۆلاری بەرتیل وەرگرتووە
پێشت بەرپرسێكی وەزارەتی پەروەردە 50 هەزار دۆلاری بەرتیل وەرگرتووە
ڕەمەزان بەرەو كۆتایی دەچێت و هێشتا هێلكەی بەشەخۆراك دابەش نەكراوە
دواتر ڕەمەزان بەرەو كۆتایی دەچێت و هێشتا هێلكەی بەشەخۆراك دابەش نەكراوە
پەیوەندیدار