بەرپرسێكی وەزارەتی پەروەردە 50 هەزار دۆلاری بەرتیل وەرگرتووە


دەستەی نەزاهەی حكومەتی فیدراڵ، دەرچوونی فەرمانگی پەلكێشكردن لەدژی وەكیلی وەزیری پەروەردە بۆ كاروباری زانستی ڕادەگەیەنێت.

میدیاكانی عێراق لە زاری بەرپرسانی دەستەی باڵای بنبڕكردنی گەندەڵی بڵاویانكردەوە”دادوەریی لێكۆڵینەوەی تاوانەكانی بنبڕكردنی گەندەڵی فەرمانی پەلكێشكردنی بۆ وەكیلی وەزیری پەروەدەی ئێستا بۆ كاروباری زانستی دەركردووە، بەو هۆیەی بڕی (50,000) پەنجا هەزار دۆلاری ئەمریكایی وەك بەرتیل وەرگرتووە”.

دەسەتەی باڵای بنبڕكردنی گەندەڵی دەڵێت”تیمێلا دەستەی باڵای بنبڕكردنی گەندەڵی چۆتە یەكێك لە چێشتخانەكان لە بەغدا پایتەخت كە پرۆسەی ڕادەستكردنی پارەكەی تێدا بووە و بەدواداچوونی بۆ كامێراكانی چاودێری چێشتخانەكە كردووە و ڕووداوی ڕادەستكردنی (سی دییەكەی) دۆكۆمێنت كردووە”.

هەروەها دەستەی بنبڕكردنی گەندەڵی ڕایگەیاندووە”دادوەری لێكۆڵینەوەی تاوانەكانی گەندەڵی، فەرمانی پەلكێشكردنی بۆ ناوبراو دەركردووە، بەپێی ئەحكامەكانی بڕیاری (160 ساڵی 1983) هەمواركراو.

 

” حکومەتی هەرێم دەبێت هێزی دەربخات بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و حکومەتی عێراق بهێنێتە سەرخەت”
پێشت ” حکومەتی هەرێم دەبێت هێزی دەربخات بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و حکومەتی عێراق بهێنێتە سەرخەت”
ترەمپ: جەنگی جیهانی بەرپا دەبێت
دواتر ترەمپ: جەنگی جیهانی بەرپا دەبێت
پەیوەندیدار