بانكی ناوەندی زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخی دراوەكە شكا



 

بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی كەمتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 213 ملیۆن و 664 هەزار و 251 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 30 ملیۆن و 950 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 183 ملیۆن و 714 هەزار و 251 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 10 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 23 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 142 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی دوو شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 142 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لەسەر دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە دەكەنەوە لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ 1310 دینار بۆ دۆلارێك.

چاڤی هێرناندیز: لاپەڕەی دۆڕاندنەكەی ڕیال مەدریدمان تێپەڕاند
پێشت چاڤی هێرناندیز: لاپەڕەی دۆڕاندنەكەی ڕیال مەدریدمان تێپەڕاند
بۆ پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم داوایەك لە سودانی دەكرێت
دواتر بۆ پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم داوایەك لە سودانی دەكرێت
ەیوەندیدار