بۆ پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم داوایەك لە سودانی دەكرێت



دوابەدوای ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق لەسەر پرسی نەوت و بودجە، كە بە 16 ترلیۆن دانراوە بۆ هەرێمی كوردستان، داواكاری دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و گێڕانەوەی پاشەكەوت سەرهەڵدەدات.

لە دوو هەفتەی ڕابردوودا و دوای بڕیارەكەی دادگای نێودەوڵەتی لە پاریس، هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم ڕێككەوتن لەسەر هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆوە و دانانی پشكی هەرێم لە بودجەی فیدڕاڵی بە 12.67%، كە دەكاتە زیاتر لە 16 ترلیۆن دینار و لەئێستاشدا داوا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكرێت بڕگەیەك بۆ پشكی هەرێم لە بودجە زیاد بكات بۆ گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە.

فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە نووسراوێكدا بۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا دەكات ڕێژەیەك لە بودجەی تەرخانكراوی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەرخان بكات.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، “ئەگەر بە یەك بڕیش ئەو پارەیە نەدرێتەوە بە فەرمانبەران، ئەوا ڕێژەی لانی كەم 10%ی پارەی تەرخانكراوی بودجەی هەرێم مانگانە دیاری بكرێت بۆ گێڕانەوەی پاشەكەوتی زۆرەملێ‌”.

لەدوای هەناردەی نەوتی هەرێم بەشێوەی سەربەخۆ لە ساڵی 2014دا، لە ساڵی 2015ەوە پاشەكەوت لە مووچەی فەرمانبەران دەستی پێكرد و مووچەی چەندین مانگ نەدرا تاوەكو ساڵی 2019 و دواتر لەگەڵ سەرهەڵدانی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لێبڕینی زۆرەملێ‌ لە مووچە دەستی پێكرد بە چەندین ڕێژەی جیاواز و تا ئێستتاش حكومەت بڕیاری گێڕانەوەی ئەو پارە بڕاو و پاشەكەوتكراوانەی نەداوە.

ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی هەرێم بە بڕیارێك سەرجەم ئەو مووچە لێبڕاو و پاشەكەوتكراوانەی لە قەیدێكدا تۆماركرد بەناوی فەرمانبەرانەوە وەك قەرز لەسەر حكومەتی هەرێم.

بانكی ناوەندی زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخی دراوەكە شكا
پێشت بانكی ناوەندی زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخی دراوەكە شكا
گەرمیان، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس برینداربوون
دواتر گەرمیان، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس برینداربوون
ەیوەندیدار