“حەوت ملیار دینار لێخۆشبوونی ئاو هەبووه”



 

بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، لێخۆشبوونی ١٥٪ ی قەرزی ئاو بۆ پاڵپشتی باری دارایی هاوڵاتیان بووە، دەشڵێت، “حەوت ملیار دینار لێخۆشبوونی ئاو هەبووه”.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر ڕایگەیاند، بابەتی لێخۆشبوونی ١٥٪ ی قەرزی ئاو بۆ پاڵپشتی باری دارایی هاووڵاتیان بووە.

دەشڵێت، تا ئێستا ٣١٩ هەزار هاوبەش سوودیان لە لێخۆشبوونی پارەی ئاو بینیوە، ۷ ملیار دینار لێخۆشبوونی ئاو هەبووه.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، لەماوەی دوو ساڵی لێخۆشبوونی پارەی ئاو و بەستنی پێوەری ئاو ملیۆنێك و ٨١ هەزار هاوبەشی ئاو هەبووە و ڕێژەی بەستنی پێوەری ئاو گەیشتووەتە ٨١٪.

شارەوانی سلێمانی: بۆ لافاو ئامادەین
پێشت شارەوانی سلێمانی: بۆ لافاو ئامادەین
ژەهراویكردنی خوێندكاران دەستیپێكردەوە
دواتر ژەهراویكردنی خوێندكاران دەستیپێكردەوە
ەیوەندیدار