پاش كەمێكی دیكە خۆپیشاندان لەسلێمانی دەستپێدەكات



پاش كەمێكی دیكە بڕیارە خۆپیشاندان لە شاری سلێمانی لە شەقامی سالم بۆ شەرمەزاركردنی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام بدرێت.

لە خۆپیشاندانەكەدا تەنها رێگا دەدرێت ئاڵای كوردستان بەرز بكرێتەوە، رێگا بە بەرزكردنەوەی هیچ ئاڵایەكی دیكەی حیزب و لایەنە سیاسییەكان نادرێت و ئامانج لێی شەرمەزاركردنی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییە.

خۆپیشاندانەكە لەسەر داوای دەستەیەك لە خەڵكی سلێمانییە و لە بانگەوازێكدا دەڵێن” هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا كە هەموو كوشتار و شەڕ و ئاژاوەیەكی تێداحەرامكراوە، بە سەرەتای هەڕەشەیەكی مەترسیدار دەزانین و بە هێرش و پەلاماری سەر كەرامەت و شكۆی كوردستان بە گشتی و سلێمانی و خەڵكەكەی بە تایبەت دەزانین”.

دەشڵێن “ئێمە وەك كۆمەڵێك لە كەسایەتی و خەڵكی سلێمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرش و پەلامارە، داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەین بە یەكدەنگ بەرپەرچی ئەم پەلامارە بدەنەوە و ڕێگە نەدەن دوژمنان لەژێر هەر ناو و پاساوێكدا بێت شكۆی خەڵكی كوردستان بشكێنن”.

ئاشكرایدەكەن “ئەمڕۆ یەكشەممە ٩-٤-٢٠٢٣ هەموومان لە ( سەھۆڵەكە) شەقامی سالمی شاری سلێمانییەوە كاتژمێر ٣ ی پاشنیوەڕۆ كۆدەبینەوە و بە یەك دەنگ دژی ئەم دەستدرێژییانە دەوەستینەوە”.

بەرهەم ساڵح پڕۆژەیەكی سیاسی نوێ‌ بۆ عێراق و هەرێم دەخاتەڕوو
پێشت بەرهەم ساڵح پڕۆژەیەكی سیاسی نوێ‌ بۆ عێراق و هەرێم دەخاتەڕوو
نرخی بەنزین دادەبەزێت
دواتر نرخی بەنزین دادەبەزێت
ەیوەندیدار