بەرهەم ساڵح پڕۆژەیەكی سیاسی نوێ‌ بۆ عێراق و هەرێم دەخاتەڕوو



سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق پڕۆژەیەكی سیاسی نوێ‌ بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دەخاتەڕوو ڕایدەگەیەنێت، ئێستا كاتی چارەسەری ململانێی مێژویی نێوان دەوڵەت و كۆمەڵگە و نوخبەی سیاسی و ئابوری و پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی عێراقییە،چونكە لە بنەڕەتدا نەشیعە ونەسونە ونەكورد ڕازی نین لەم دۆخەی ئێستا.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق پڕۆژەیەكی سیاسی نوێ‌، كە لە 20 خاڵ پێكهاتووە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دەخاتەڕوو ، داواش دەكات دەستور وهەموار بكرێتەوە بەپێی سیاقە دەستوری ویاساییەكان،لەسەر بنەمای لێك تێگەیشتن ورێكەوتنی نیشتیمانی.

 

پڕۆژەیەكی سیاسی نوێ‌ لە د.بەرهەم ساڵحەوە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان:

١

چارەسەر بنەڕەتی قەیرانی پەیووندی كوردستان لە گەل بەغدا بە جوارجیوەی كۆنفیدراڵی

٢
گرێبەستێكی نیشتیمانی نوێ‌،تاكە گرەنتی ئاشتی كۆمەڵایەتی ودامەزراندنی حوكمڕانیەكی باشە بە ئامانجی چارەسەری كێشەكانی نێوان دەوڵەت و كۆمەڵگە
٣
ئێستا كاتی چارەسەری ململانێی مێژویی نێوان دەوڵەت و كۆمەڵگە و نوخبەی سیاسی و ئابوری و پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی عێراقییە،چونكە لە بنەڕەتدا نەشیعە ونەسونە ونەكورد ڕازی نین لەم دۆخەی ئێستا
٤
پیویستە دەستور وهەموار بكرێتەوە بەپێی سیاقە دەستوری ویاساییەكان،لەسەر بنەمای لێك تێگەیشتن ورێكەوتنی نیشتیمانی.
٥
ئەم دەستورەی ئێستا لەهەندێ‌ كاتدا خۆی بووە بە كۆسپ لەبەردەم دروستبونی حوكمڕانیەكی كارا وباش وبەدیهێنانی خواستی عێراقیەكاندا.
٦
لە ئێستادا نارەزایەتی بەرفراوان دەبینرێت لەلایەن هاونیشتیمانیانی شیعەوە بەرامبەر دەسەڵات، وای دەبینن كە ستەمێكی گەورە دەكرێت دەرهەق بە ناوچەكانیان، بەهۆی گەندەڵی وخراپی ئیدارەدانەوە
٧
لە هەریمی كوردستان ناڕەزایەكی جەماوەری كوردی پەرەی سەندووە بەرامبەر حوكمڕانی هەرێم، بەهۆی گەندەڵی وپاوانكردنی دەسەڵات وخزمخزمێنەوە.
٨
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، كەهەردوو حیزبە سەرەكیەكەی كوردستانیشی تێدان، لەڕێكەوتنە سیاسیەكەیاندا، داواكاری هەمواری دەستوریان پەسەند كردووە
٩
لە چوارچێوەی گفتوگۆكانی هەمواری دەستوردا، داواكاری جدی هەیە بۆ گەڕاندنەوە بۆ سیستمی سەرۆكایەتی
١٠
هەندێك لەو بڕوایەدان سیستمی پەڕلەمانی هۆكاری قەیرانەكەیە. هەرچەندە نەبوونی شارەزایی هۆكارێكی ئاڵۆزی بەڕێوەبردنی سیستمی پەرلەمانیە، بەڵام كێشەكانی عێراق تەنها بە هۆی سیستمی پەرلەمانی نیە
١١
كەسانێكی زۆریش هەن سیستمی سەرۆكایەتی ڕەتدەكەنەوە، بەتایبەتی كورد، لە ترسی گەڕانەوەی ستەمكاری وتاكڕەوەی لە دەسەڵاتی ناوەندا.
١٢
لەسەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە تا ئەمڕۆ، كێشەی پەیوەندی كورد لەگەڵ حكومەتی بەغدابەردەوامە، ئەمەش یەكێكە لەگەورەترین ئەو ئاڵەنگاریانەی روبەڕوی عێراق بۆتەوە

١٣
یەكیك لە چارەسەرەكان ڕێكەوتنە لەسەر سیستمی نیمچە سەرۆكایەتی بە دەسەڵاتی جێبەجێكردنی فراوانەوە لەگەڵ پەڕلەمانێكی بەهێز وكاریگەر كە كەموكوڕیەكانی پڕ بكرێتەوە لەرێگەی دروستكردنی ئەنجومەنێكی ئیتحادیەوە
١٤
لەگەڵ ئەوەی كە دەستوری عێراق دانی ناوە بە سیستمی فیدراڵیدا، بەڵام لە سایەی لێكدانەوەی دەستوری ویاسایی ئیداری ناڕۆشندا هەمیشە دۆخەكە شڵەژاو بووە. بەو هۆیەشەوە لەماوەی ڕابردوودا ئەم دۆخە نە فیدراڵی بووە نە كۆنفیدراڵی ونە مەركەزی
١٥
كورد و عەرەب یان رێك دەكەون لەسەر پرۆژەیەكی هاوڵاتیبوونی ڕاستەقینەی تەواو كە گرەنتی مافی هەموانی تێدابێت و باوەڕی بە هاوبەشی فیعلی هەبێت لە حوكمڕانی وڵاتدا، یان مانەوەیانە لە ناو بازنەی ئەم دۆخە شێواوەدا
١٦
لەم رۆدا،گرێبەستێكی سیاسی نوێ‌ پێویستە، لە نێوان حكومەتی بەغدا وكوردستان بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان وكۆتایهێنان بەم كێشە بنەڕەتییە.
١٧
پەسەندكردنی كۆنفیدراڵی بۆ هەرێمی كوردستان دەتوانێت چارەسەرێكی سەرەكی بێت كەزۆرێك لە كێشە هەڵپەسیردراوەكان و كێشە ئابوری و ئەمنیەكان یەكلایی دەكاتەوەو پەیوەندی نێوان هەردوو لایەنی كوردی وعەرەبی ڕێكدەخات لە چوارچێوەی یەك دەوڵەت و سنوری نێودەوڵەتی دانپێدانراودا.
١٨
دیاردەی گەندەڵی لە ئاستێكی ترسناك دایە، كۆسپێكی گەورەیە لە بەردەم دابینكردنی حوكمڕانی باش، و گرێدراوی پشكپشكێنە وقەیرانە سیاسیە بەردەوامەكانە
١٩
هاوشان لەگەڵ چارەسەری گەندەڵی دەبێت گۆڕانی ئابوریش بێتە ئاراوە. ئابوری رەیعی مەترسیەكی گەورەیە، بەجۆرێك 90%ی داهاتی وڵات پشت بەنەوت دەبەستێت، لەگەڵ ئەو بەرەوپێشچونانەی لە جیهاندا هەیە بۆ رووكردنە وزەی نوێ‌ لەرێگەی رێكەوتنامەكانی ژینگەوە
٢٠
دوای 20 ساڵ لە گۆڕانكاری، پێویستە عێراق دەوڵەتێكی مەدەنی دەستوری بەهێزی دیموكراتی بێت نەك سەركوتكار، خزمەتگوزاری گەلەكەی بێت وتوانای چەسپاندنی دەسەڵاتی یاسا ورێزگرتن لە مافی مرۆڤ وقوڵكردنەوەی بنەماكانی هاوڵاتیبونی هەبێت، بەبێ‌ بونی ئەمانە لەبەردەم 20 ساڵی دیكەی قەیران وداڕمانداین

مەزڵوم كۆبانێ سوپاسی خەڵكی سلێمانی دەكات
پێشت مەزڵوم كۆبانێ سوپاسی خەڵكی سلێمانی دەكات
پاش كەمێكی دیكە خۆپیشاندان لەسلێمانی دەستپێدەكات
دواتر پاش كەمێكی دیكە خۆپیشاندان لەسلێمانی دەستپێدەكات
ەیوەندیدار