نرخی بەنزین دادەبەزێت



 

ئەمڕۆ یەك شەممە كاتژمێر چواری ئێوارە نرخی بەنزین دادەبەزێنرێت.

بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەنزین جارێكی دیكە دادەبەزێنرێت.

راشیگەیاند، بۆ هەموو جۆرەكانی بەنزینی سۆپەر و موحەسەن و نۆرمال بۆ یەك لیتر 25 دینار دادەبەزێنرێت.

نرخەكان
سۆپەر: لە 1275 دینارەوە دەبێت بە 1250 دینار
موحەسەن: لە 1125 دینارەوە دەبێت بە 1100 دینار.
نۆرماڵ: لە 925 دینارەوە دەبێت بە 900 دینار.

لەبارەی هۆكاری دابەزینی نرخی بەنزینەوە وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایگەیاند، هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ بەنزینی 690 دیناری كە عێراق دەینێرێت و خواستی لەسەر بەنزینی بازرگانی لاوازكردووە.

پاش كەمێكی دیكە خۆپیشاندان لەسلێمانی دەستپێدەكات
پێشت پاش كەمێكی دیكە خۆپیشاندان لەسلێمانی دەستپێدەكات
پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەكاتەوە
دواتر پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەكاتەوە
ەیوەندیدار