پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەكاتەوە



 

ماوەی نزیكەی 10 ساڵە پڕۆسەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم ڕاگیراوە و ئەندامێكی لیژنەی پاشەكەوتی مووچە وادەی دەستپێكردنەوەی ئەو پڕۆسەیە ئاشكرا دەكات.

محەمەد سەباح، ئەندامی لیژنەی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، هیچ بابەتێكی گەڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە لە ئێستادا لە ئارادا نییە، بەڵام بەزوترین كات پلە بەررزكردنەوەی تەواوی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، لە ڕاپۆرتێكدا كە مانگی شەش بڵاویدەكەینەوە و تایبەتە بە مافەكانی فەرمانبەران پلە بەرزكردنەوە ڕادەگەیەنین.

دەشڵێت، ڕێككەوتنی حكومەتی هەرێم و بەغدا ڕۆڵی باشی هەبوو لەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە لە ساڵی 2014ەوە پڕۆسەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران بە بڕیاری حكومەتی هەرێم ڕاگیراوە و ئەوەش نیگەرانی لەلای فەرمانبەران دروستكردووە.

نرخی بەنزین دادەبەزێت
پێشت نرخی بەنزین دادەبەزێت
“ئەردۆغان لەبەرامبەر كورددا رووبەڕووی شكستی گەورە بووەتەوە”
دواتر “ئەردۆغان لەبەرامبەر كورددا رووبەڕووی شكستی گەورە بووەتەوە”
ەیوەندیدار