ڤایۆلێت جیسوپ.. شاژنی سەر کەشتییە نوقمبووەکان



ڤایۆلێت جیسوپی ئەرجەنتینی، ئەو خانمەی کە لە نوقمبوونی ٣ کەشتی دا، ڕزگاری بوو، لەنێویاندا کەشتی تایتانیک!

نیوەی شەوی ١٤ی نیسانی ١٩١٢، پەرستاری ئەرجەنتینی، ڤایۆلێت جیسوپ، لە کەشتی تایتانیکدا چووە سەر جێگاکەی، لەکاتێکدا وەک پەرستار و پێشوازیکار لە سەر کەشتییەکە کاری دەکرد، کاتێک خەوی لێکەوت، کەشتییەکەیان تووشی ڕووداوێکی نەخوازراو بوو، بەجۆرێک کە ئەو پەرستارە ئەرجەنتینییە دوای نزیکەی ٣ کاتژمێر لە بەلەمێکی ڕزگارکەردا لە زەریای ئەتڵەسی باکووردا خۆی بینیەوە، کە ٧٠٥ ڕزگاربووی دیکەی لەگەڵدا بوو.

 

ئەمە یەکەم دەربازبوونی جیسوپ نەبوو لە کارەساتێکی وادا و دواجاریش نەبوو، چونکە زیاتر لە جارێک ڕووبەڕووی مەرگ بووەتەوە و لە هەموو ئەو ڕووداوانەشدا ڕزگاری بووە، بۆیە پەرستاری ئەرجەنتینی ڤایۆلێت جیسوپ وا ناو دەبرێت کە بەد بەختێکی چانسدارە.

 

ڤایۆلێت جیسوپ.. شاژنی سەر کەشتییە نوقمبووەکان

ڤایۆلێت کۆنستانس جیسوپ لە ساڵی ١٨٨٧ لە ئەرجەنتین لەدایک بووە، دایک و باوکی لەو کۆچبەرە کاسۆلیکییە ئێرلەندییانە بوون کە ڕوویان لە ئەمریکای باشوور کردوو و سەرەتا بوونە شوانی مەڕو ماڵیات.

 

دوای مردنی باوکی لە ساڵی ١٩٠٣، جیسوپ کە تەمەنی ١٦ ساڵ بوو، خێزانەکەی گواستەوە بۆ ئینگلتەرا، چونکە کاترینی دایکی، لە تیمی خانمانی پێشوازیکاری کەشتییە هەڵمییەکانی هێڵی پۆستی ڕۆیاڵ بوو کە زەریای ئەتڵەسی دەبڕیی.

 

دوای 5 ساڵ لە دەریادا، کاترین نەخۆش دەکەوێت و ڤایۆلێتی تەمەن 21 ساڵ دەبێتە تاکە دابینکاری بژێوی خێزانەکەی.

 

یەکەم نوقم بوون لە ساڵی ١٩١١ لە کەشتی ئۆڵۆمپیادی  RMS

جیسوپ شوێنپێی دایکی کەوت و وەک ئەو بوو بە پێشوازیکاری سەر کەشتیی هەرچەندە زۆر گەنج بوو بۆ ئەو کارە، بەڵام کەسایەتی نەرم و نیانی و فێربوونی زمان یارمەتی دا بۆ بەدەستهێنانی ئەم کارە، بەو پێیەی بە ئینگلیزی و ئیسپانی و فەرەنسی قسەی دەکرد.

 

لە ساڵی ١٩١١ ئەم خانمە گەنجە، گرێبەستێکی لەگەڵ کەشتیی ئۆڵۆمپیکی RMS واژۆ کرد کە گەورەترین کەشتی بوو لە سەردەمی خۆیدا، لەم کەشتییەدا

جیسوپ پێداویستییە زۆر و جۆراوجۆرەکانی سەرنشینەکانی دابین دەکرد، جێگەی نوستنەکانی رێکدەخست، نانی بەیانی پێشکەشدەکرد، گەرماوەکانی پاککردەوە و ئەرکەکانی بەڕێوەبرد.

 

هەموو شتێک بە باشی بەڕێوەچوو تا ٢٠ی ئەیلوولی ١٩١١، کەشتییە نەفەرهەڵگرەکە لەگەڵ کەشتیی کروزەری بەریتانی HMS Hawke پێکیاندا دا، کەشتییەکەی جیسوپ لەبەشی ژێرەوەدا تووشی دڕانێکی گەورە بوو، بەڵام توانی بگەڕێتەوە ئینگلتەرا.

 

دووەم نوقم بوون لە ساڵی ١٩١٢ لە کەشتی تایتانیک!

لەگەڵ وەستانی کەشتی ئۆڵۆمپیکی RMS بۆ چاککردنەوە، جیسوپ ڕووی لە کەشتی  RMS Titanicکرد، لە ١٤ی نیسانی ١٩١٢، کەشتییە ڕەسەنەکە ٤ ڕۆژی لە یەکەم گەشتی خۆیدا بەسەر بردبوو کاتێک بەر چیای سەهۆڵین کەوتووو نوقم بوو، کە تیایدا زیاتر لە 1500 سەرنشین و تیمی کەشتییەوانی گیانیان لەدەستدا.

 

کاتژمێر ١١:٤٠ خولەکی ئەو شەوە، جیسوپ تازە نوێژەکانی تەواو کردبوو و لە جێگاکەیدا بوو و تا بخەوێت، بەڵام گوێی لە دەنگێکی ترسناک بوو،

سەرەتا وای زانی کە ئەوە تەنها زەنگێکی ئاسایی یان مەشقێکی فریاگوزارییە، هەرگیز بە خەیاڵیدا نەدەهات کە تایتانیک، ژێر وەردە وردە ژێر ئاو دەکەوێت”.

 

جیسوپ بە خێرایی جلەکانی لەبەر کرد و بەرەو ئەو بەشەی کەشتییەکە ڕۆیشت کە بۆی دیاری کرابوو تا سەرنشینان ئاڕاستە بکات بۆ بەلەمەکانی فریاگوزاریی.

دوای کەمتر لە ٣ کاتژمێر، جیسوپ لە بەلەمێکی ڕزگارکەردا خۆی بینیەوە، کە بە ترسەوە تەماشای دوا ساتەکانی نوقم بوونی کەشتی تایتانیکی دەکرد.

 

سێیەم نوقمبوونی ساڵی ١٩١٤ لەسەر کەشتی جەنگی بەریتانی “بریتانیک”

کاتێک جەنگی یەکەم لە ساڵی ١٩١٤ سەریهەڵدا، جیسوپ خۆبەخشانە وەک پەرستارێک بۆ سوپای بەریتانیا کاری دەکرد، بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانەکان کاری کرد، پاشان دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا کە لە دەریادا خزمەت بکات لەسەر کەشتیی HMS Britannic ی بەریتانی، کە وەک نەخۆشخانەیەکی دەریایی ڕۆڵی دەبینی.

 

لە ساڵی ١٩١٦، ئەم کەشتییە لە ڕێگای خۆیدا بۆ بەرەکانی شەڕی گالیپۆلی، خۆی کێشا بە مینێکی دەریایی ئەڵمانیادا لە نزیک دوورگەی کیا لە دەریای ئیجەی یۆنان، یەکسەر جیسوپ توانی خۆی بگەیەنێتە بەلەمی ڕزگارکەر، بەڵام لەم ڕووداوەد ناوبراو سەری بە توندی شکاو برینێکی قووڵیش لە قاچیدا دروست بوو.

 

جیسوپ سێ ساڵی ویست تا لە برینەکانی جەستەی چارەسەر بوو.

دوای ئەوەی لە سێ کارەساتی گەورە لە دەریادا ڕزگاری بوو، لە ساڵی ١٩٢٠ گەڕایەوە و جارێکی دیکە گرێبەستی لەگەڵ کەشتی ئۆڵۆمپیادی گەڕاوەی RMS  واژۆ کردو، وەک بەڕێوەبەری خانمانی پیشوازیکار تا خانەنشینبوونی لە ساڵی ١٩٥٠دا کاریکرد.

 

ئەم خانمە ساڵانی کۆتایی ژیانی بەکارکردن لە باخچەکەی و بەخێوکردنی پەلەوەر بەسەر برد، تا لە ساڵی ١٩٧١ لە ئینگلتەرا لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا بەهۆی سستبوونی دەمارەکانی دڵی کۆچی دوایی کرد.

كورتهێنانی بودجەی عێراق كەم دەكرێتەوە
پێشت كورتهێنانی بودجەی عێراق كەم دەكرێتەوە
لێزمە باران هەرێم دەگرێتەوە و نزیكەی 150 ملم دەبارێت
دواتر لێزمە باران هەرێم دەگرێتەوە و نزیكەی 150 ملم دەبارێت
ەیوەندیدار