نرخی نەوت گەیشتەوە بەرزترین ئاستی هەفتانە


نرخی نەوت بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک لەم هەفتەیەدا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، ئەمەش دوای ئەوەی بازاڕەکانی نەوتی خاو کاریگەرییان لەسەر بوو بەهۆی بڕیارە لەناکاوەکەی هاوپەیمانی “ئۆپیک +” بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان، ئەمە جگە لە دابەزینی عەمبارەکانی ئەمریکا.

ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو بەرزترین بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ساڵێکدا تۆمارکرا بە ڕێژەی 6.3%، ئەوەش دوای بڕیارەکەی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی بۆ کەمکردنەوەی زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل بەرهەمی ڕۆژان،ە کە لە مانگی ئایارەوە دەستپێدەکات، هەربۆیە سعودیە نرخی فرۆشتنی نەوتی بە کڕیارەکانی لە ئاسیا بەرزکردۆتەوە.

نرخی نەوتی خاو بەڕێژەی 26% لە نزمترین ئاستی خۆیەوە بەرزبووەوە لە کاتی مامەڵەکردندا لە ناوەڕاستی مانگی ئازاردا، کاتێک قەیرانی بانکی بووە هۆی بەرزبوونەوەی سەروەت و سامانی مەترسیدار. بەڵام لە ڕاستیدا نرخەکان بە هۆی زیادبوونی خواستی چینی بۆ سووتەمەنی و لاوازی دۆلاری ئەمریکی بوو کاتێک هاوپەیمانی “ئۆپێک +” دەستوەردانی کرد بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان.

ئەمڕۆ هەینی 7ی نیسان، جارێكی دیكە نرخی نەوتی خاو بە ڕێژەی 0.088% و بە بڕی 71 سەنت بەرزبۆتەوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بووە بە 80 دۆلار و 97 سەنت.

دوای نەوتی هەرێم، عێراق دۆسیەیەی دیكە دژی توركیا دەجووڵێنێت
پێشت دوای نەوتی هەرێم، عێراق دۆسیەیەی دیكە دژی توركیا دەجووڵێنێت
نرخی دۆلار دابەزی
دواتر نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەندیدار