دەرمانێكی نوێی دژ بە شێرپەنجەی مەمك و پرۆستات رێگەی بەكارهێنانی پێدرا


دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی بەریتانیا گڵۆپی سەوز بۆ بەكارهێنانی دەرمانێكی نوێ‌، كە “پێشەنگ” وەسف دەكرێت بۆ چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستات و مەمك هەڵدەكات.

بەپێی ئەو ڕێگەپێدانە نزیكەی 550 پیاوی تووشبوو بە شێرپەنجەی پرۆستات و 300 ژنی تووشبوو بە شێرپەنجەی مەمك ساڵانە ئەو چارەسەرەیان لە ئینگلتەرا پێدەدرێت.

ئەماندا بریچارد، سەرۆكی جێبەجێكاری خزمەتگوزارییە تەندروستییە نیشتمانییەكان ڕایگەیاند، “دەرمانی (ئۆلاپاریب) دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئەو نەخۆشانە هەبێت کە کۆمەڵێک شێرپەنجەیان هەیە”.

ڕاشیگەیاندووە، هەلی باشتر مانەوە لە ژیاندا بە زۆر كەس دەدات، لەكاتێكدا ئەوانەی لە قۆناغە پێشكەوتووەكانی نەخۆشییەكەدان چەند مانگێكی بەهای ژیانیان پێدەدات.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی (سەن)ی بەریتانی، ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەی مەمک، کە چارەسەری کیمیاییان بۆ کراوە، مەترسی گەڕانەوەی وەرەمەکەیان لە ماوەی ٤ ساڵدا نزیکەی یەک لەسەر سێ کەمی کردووە.

لە بەریتانیا ساڵانە زیاتر لە 55 هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک ڕوودەدات و ئەم نەخۆشییە نزیکەی هەزار و 500 ژن دەکوژێت و شێرپەنجەی پرۆستات باوترین جۆری شێرپەنجەیە لەنێو پیاواندا.

چیارا دی بیاسی، لەسەنتەری شێرپەنجەی پرۆستات لە بەریتانیا، دەڵێت: “ئەمە ساتێکی دیاریکەرە لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەی پرۆستات، ئەمە یەکەم چارەسەری ئامانجدارە لە جۆری خۆیدا، کە بۆ نەخۆشییەکە پەسەندکراوە و دواجار لە ڕێبازە کۆنەکە دوورمان دەخاتەوە”.

“سەگی بەرەڵا” تەنگ بە هاووڵاتیان هەڵدەچنن
پێشت “سەگی بەرەڵا” تەنگ بە هاووڵاتیان هەڵدەچنن
بڕێكی زۆر بەرهەمی قاچاخ و بێ سەرچاوە دەستیان بەسەرداگیرا
دواتر بڕێكی زۆر بەرهەمی قاچاخ و بێ سەرچاوە دەستیان بەسەرداگیرا
پەیوەندیدار