بانكی ناوەندی زیاتر لە 202 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە



بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 202 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی كەمتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، تائێستاش بەشێوەی چاوەڕوانكراو دانەبەزیوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 202 ملیۆن و 614 هەزار و 657 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 48 ملیۆن و 300 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 154 ملیۆن و 314 هەزار و 657 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 15 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 18 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 137 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی پێنج شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 149 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لەسەر دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە دەكەنەوە لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ 1310 دینار بۆ دۆلارێك.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە
پێشت فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە
یەكەم هەڵوێستی چاڤی لە پاش دۆڕاندنە قورسەكە
دواتر یەكەم هەڵوێستی چاڤی لە پاش دۆڕاندنە قورسەكە
ەیوەندیدار