یەكەم هەڵوێستی چاڤی لە پاش دۆڕاندنە قورسەكە



 

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، دوای شكستە گەورەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی جامی پاشای ئیسپانیا لە یاریگای “سپۆتیفای كامپ نو”، ویستی داواكارییەك بخاتە بەردەم خوان لاپۆرتا.

بەپێی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی كەتەلۆنی”چاڤی داوای لە خوان لاپۆرتا كردووە گرێبەست لەگەڵ بەرگریكارێكی لای ڕاست بكرێت لە گواستنەوەكانی هاوینەی داهاتوودا، چونكە قەناعەتی بە هەریەك لە جوڵس كۆندێ و ڕۆناڵد ئاراوخۆ نییە لەو هێڵەدا”.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی”ڕاهێنەرەكەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا لە دەیەوێت، جواو كانسیلۆی یاریزانی مان سیتی كە بە خواستن لە بایرن میونشنە، یان خوان فۆیسی یاریزانی ڤیاڕیاڵ بۆ تیپەكەی پەلكێش بكات”.

بەرشەلۆنە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی جامی پاشای ئیسپانیا بە چوار گۆڵی بێ‌ بەرامبەر تووشی شكستێكی قورس بوو، دوای ئەوەی لە یاریی گەڕانەوەدا بە ئەنجامی 1-0 سەركەوتنی بەدەستهێنا، بەو دۆڕاندنەش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتی جامی پاشای ئیسپانیا كرد.

لەم وەرزەدا بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 71 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی لالیگادایە و بە 12 خاڵ لە پێش ڕیال مەدریدی دووەمەوەیە.

بانكی ناوەندی زیاتر لە 202 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە
پێشت بانكی ناوەندی زیاتر لە 202 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان ئەڵمانیا و سلێمانی هەڵوەشێندراوەتەوە
دواتر سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان ئەڵمانیا و سلێمانی هەڵوەشێندراوەتەوە
ەیوەندیدار