سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان ئەڵمانیا و سلێمانی هەڵوەشێندراوەتەوە



فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی توركیا ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی سلێمانیدا داخستووە ، گەشتە ئاسمانییەكان لە نێوان ئەڵمانیا و سلێمانی راگیران.

هەندرێن هیوا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەكان لە نێوان ئەڵمانیا و سلێمانی راگیران، بۆیە گەشتی ئاسمانی سبەینێ لە نێوان سلێمانی و دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا هەڵوەشێندراوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كۆمپانیای كۆندۆری ئەڵمانی ناتوانێت بەسەر ئاسمانی توركیادا گەشت بكات، بۆ سلێمانی، بەهۆی ئەوەی توركیا ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی سلێمانیدا داخستووە.

 

یەكەم هەڵوێستی چاڤی لە پاش دۆڕاندنە قورسەكە
پێشت یەكەم هەڵوێستی چاڤی لە پاش دۆڕاندنە قورسەكە
یەكەم كۆبوونەوەی ئاستبەرزی ئێران و سعودیە ئەنجامدرا
دواتر یەكەم كۆبوونەوەی ئاستبەرزی ئێران و سعودیە ئەنجامدرا
ەیوەندیدار