شارەزایەکی کەشناسی: لە چەند رۆژێکی کەمدا زیاتر لە ٢٠٠ ملم باران دەبارێت



شارەزایەکی کەشناسی ئاماژەبەوەدەکات کە لەچەند ڕۆژێكی كەمدا بارانێكی زۆر لەتەواوی ناوچەكانی هەرێم و گەرمیان و هەر پێنج پارێزگاو دەوروبەریان دەبارێت، كەمترین ڕێژەش لەوانەیە لە ٦٠ملم نەیەتە خوارو زۆترین ڕێژەش بگاتە ٢٠٠ملم زیاتر.

شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، شەپۆلە بەهێزەکەی دوای ١٠ ی مانگ بەولاوە تاڕادەی باش بەرەو جێگیر بوون چووە لەبەر ئەوەی بەرەی پێشەوەی نزمە پەستانەکان ئەم ماوەیە شێدارن وشک نین لەوانەیە زوتریش لەهەندێ ناوچە بگات بەپێی دواین گۆڕانکاریەکانی ئێستا لەچەند ڕۆژی کەمدا بارانێکی زۆر لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم و گەرمیان و هەر پێنج پارێزگاو دەوروبەریان دەبارێت کەمترین ڕێژە لەوانەیه لە ٦٠ ملم نەیەتە خوارو زۆترین ڕێژە تا سەروی ٢٠٠ ملم بچێت.

دەشڵێت، لەمەودای ١١ بۆ ١٦ی مانگ لەتەواوی ناوچەکانیش باران بارین بەڕێژەی % ٣٠ تا سەروی %٥٠ ش دەچێتە سەروی نۆڕماڵ، هەروەها لەدوای ئەم شەپۆلەش شەپۆلە بەهێزەکانی دابارین یەک لەدوای یەک بەردوامیان دەبێت بۆ ئەم مانگەو مانگی داهاتووش مەودایان یان پێکەوەیەیەکسەر دێن یان لێک نزیکە.

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی داوا لە لەلایەنی پەیوەندیدار دەکات سەرجەم ئەو ناوچانەی مەترسی لافاویان لەسەرە هەموو ئامادەکاریەک بکەن تیمەکانی بەرگری شارستانی لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن، چونکە زۆرینەی هەر زۆری ئەو حاڵەتانەی ماون لەشێوەی ناسەقامگیری کەش و هەوان و ئەمەش مەترسی زیاتری بارانی بەخوڕو شەستە بارانیان لێدەکرێت.

ناڕەزایەتییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان 200 ڕۆژیان تێپەڕاند
پێشت ناڕەزایەتییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان 200 ڕۆژیان تێپەڕاند
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە دەکات
دواتر ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە دەکات
ەیوەندیدار