وەزارەتی دارایی بە فەرمی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی راگەیاند



وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران دەکرێت.

وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٣/٤/٦ دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی ٣ ی فەرمانبەران دەکرێت، بەر لە جەژنی ڕەمەزان مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندبووە کە هەموو مانگێک رۆژی ٢٥ی مانگ مووچە دابەشدەکرێت، بەڵام لەو کاتەوە بەردەوام دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە.

 

سبەی جارێکی دیكە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
پێشت سبەی جارێکی دیكە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
ڕووسیا لەسەر ئەندامبوونی فینلاند لە ناتۆدا هاتەدەنگ
دواتر ڕووسیا لەسەر ئەندامبوونی فینلاند لە ناتۆدا هاتەدەنگ
ەیوەندیدار