ڕووسیا لەسەر ئەندامبوونی فینلاند لە ناتۆدا هاتەدەنگ



دمیتری پێسكۆڤ وتەبێًژی سەرۆكایەتی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، بوونی فینلاند بە ئەندام لە ناتۆ، گرژییەكانی ئێستا زیاتر دەكات، جەختی لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست دەكاتەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، وتەبێژی كرملین ڕایگەیاند:”لە ڕوانگەی ئاسایش و بەرژەوەندییەكانی رووسیاوە بەشێوەیەكی نەرێنی دەڕواننە فراوانبوونی ناتۆ و گوتی: “پێمانوایە كە ئەم هەنگاوە گرژییەكانی ئێستا زیاتر دەكات. ناتۆ دژبە رووسیا بەردەوام دەبێت لە نیشاندانی هەڵوێستی دوژمنكارانەی خۆی لە بوارە جیاجیاكاندا”.

بە وتەی دمیتری پێسكۆڤ:”وڵاتەكەی لە بەرامبەر ئەندامێتی فینلاند لە ناتۆ، هەنگاوی جۆراوجۆر دەگرێتەبەر و گوتیشی: “لە روانگەی تاكتیكی و ستراتیجییەوە رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر بۆ دەستبەركردنی ئاسایشی خۆمان. ئەم رێوشوێنانەش بەو شێوەیە دەبن كە بە پێویستی دەزانین”.

پیسكۆڤ دەڵێت:”ڕووسیا نزیكەوە چاودێری جێگیركردنی چەكەكانی ناتۆ لە فینلاند دەكات”، ئاماژەی بە جیاوازی نێوان ئۆكراینا و فینلاند كرد بۆ ئەندامبوونی كێیڤ لە هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی و بە بۆچوونی ئەو”ئاستەمە بتواندرێت ئەو دوو وڵاتە بەیەك بەراورد بكرێن”.

وەزارەتی دارایی بە فەرمی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی راگەیاند
پێت وەزارەتی دارایی بە فەرمی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی راگەیاند
وەزیری دارایی هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوە
دوات وەزیری دارایی هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار