وەبەرهێنەران: ڕیككەوتنی هەرێم و بەغدا كەرتی تایبەت بەهێز دەكات



وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا دەكەن لەسەر دۆسیەی هەناردەی نەوت و بەشە بودجە و ڕایدەگەیەنن، خوازیارین ئەم ڕێككەوتنە، كۆتایی بە چەق بەستوویی بازاڕ بهێنێت.

یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە بۆ (خەڵك) نێردراوە پێشوازی لە ڕێككەوتنی هەردوو حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی ٩ ساڵی ڕابردوو و لەسەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و جەنگ دژی داعش و گیرۆدە بوونی جیهان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەبەرهێنەرانی كوردستان تووشی زیانی گەورە بوون، چەندین پرۆژەی ستراتیژیمان لەدەستدا و هەزاران هاووڵاتی هەرێمەكەمان بێكار بوون، وەبەرهێنەرە بەتواناكانمان ڕوویان لە شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق كرد.

ڕاشیگەیاندووە، خوازیارین ئەم ڕێككەوتنە، كۆتایی بە چەق بەستوویی بازاڕ بهێنێت و هۆكار بێت بۆ بەرزكردنەوەی داهات و قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان و دەستپێكردنەوەی پرۆژەكانی بەڵێندەرایەتی و پرۆژە وەستاوەكانی وەبەرهێنان و بووژانەوەی كەرتی گەشتوگوزار و بەدەستهێنانەوەی هەزاران هەلی كار بێت لە سێكتەرە جیاوازەكاندا.

وەبەرهێنەرانی كوردستانەوە داوا لە هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی كوردستان دەكەن، “لە نزیكترین دەرفەتدا، كۆبوونەوەكانیان دەستپێبكەنەوە و ڕێككەوتنێكی گشتگیر لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی ئەم هەرێمە واژوو بكەن، كە بەم كارە هەرێمەكەمان باشتر ئامادەسازی بۆ هەنگاوەكانی داهاتووی دەكات بەتایبەت بۆ گەشەی ئابووریمان و ڕاكێشانی وەبەرهێنەری دەرەكی و كێبڕكێی واقیعی لەگەڵ كۆمپانیا جیاواز و هەمەجۆرەكانی دیكەی عێراق”.

كادیرێكی پارتی: نەوتمان ڕادەست نەكردووە، ڕێككەوتنمان كردوە
پێشت كادیرێكی پارتی: نەوتمان ڕادەست نەكردووە، ڕێككەوتنمان كردوە
قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر ڕێككەوتنی نەوتی هەرێم و عێراق ڕاگەیاند
دواتر قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر ڕێككەوتنی نەوتی هەرێم و عێراق ڕاگەیاند
ەیوەندیدار